ئەو چوار بەرنامەيەی سيخوڕی بەسەر ئەندرۆيدەوە دەکەن

سيستمی ئەندرۆيد يەکێکە لە سيستمە سەرکەوتووەکانی بواری کارپێکردنی مۆبايلە زيرەکەکان و لەلايەن کۆمپانيای گوگڵەوە گەشەی پێدەدرێت.
ئاسانی لە بەکارهێنان و جوانی لە شێوازی دا وایکردووە بەکارهێنەرێکی زۆری هەبێت و لەسەر زۆريش لە مۆبايلەکانی وەک سامسۆنگ و ئێچ تی سی و ئێڵ جی و سۆنی و نێکسەس و چەندانی دەکە جێگيربکرێت.
ئەندرۆيد خاوەنی بازاڕی تايبەت بەخۆيەتی بەناوی گوگڵ پلەی کە بەکارهێنەر لەوێوە ياریی و بەرنامە بۆ ئامێرەکەی دادەگرێت، بەڵام بەهۆی بەهێزی بواری تەکنەلۆژياوە کۆمپانيا سيخوڕ و هاککەرەکان دزەيان کردووەتە ناو ئەو بازاڕە ئەليکترۆنييەوە.
بەرنامەی embassy، يەکێکە لە بەرنامە سيخوڕەکان
بەپێی لێکۆڵينەوەيەکی کۆمپانيای لوک ئاوت کە لە بواری ئاسايش و پاراستنی ئامێرەکاندا کاردەکات، دەرکەوتووە چوار بەرنامە کە بۆ ئەندرۆيد بەردەستن و لەو بازاڕەدا بوونيان هەبووەو کاریان سيخوڕی و بردنی فايل و زانياری بەکارهێنەرانیان بووە، بەڵام دوای بڵاوبوونەوەی ئەم راپۆرتە گوگڵ ئەو بەرنامانەی رەشکردۆتەوە لە بازاڕەکەدا، ئەو بەرنامانەش ئەمانەن:
١- Embassy
٢- Overseer
٣- Europe news
٤- Russian news
بەڵگەی تاوانبارکردنی ئەو بەرنامانە لەلايەن کۆمپانيای لوک ئاوتەوە

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!