كورته‌ چیرۆكی هه‌نگوین و مێرووله‌

كورته‌ چیرۆكی هه‌نگوین و مێرووله‌

 

که‌مێک هه‌نگوین له‌سه‌ر زه‌وی که‌وتبوو ، مێروله‌یه‌ک به‌لایدا تێپه‌ڕی و تامێکی کرد و ویستی بڕوات به‌ڵام تامی هه‌نگوینه‌که‌ی زۆر به‌لاوه‌ خۆش بو بۆیه‌ دیسان گه‌ڕایه‌وه‌ و که‌مێکی تری لێخوارد و ویستی بڕوات به‌ڵام دوو باره‌ بیری کرده‌وه‌ که‌ چه‌ند به‌ تام بوه‌ بۆیه‌ گه‌رایه‌وه‌ و که‌مێکی تری خوارد دواتر بیری کرده‌وه‌ ئه‌م که‌م که‌مه‌ خواردنه‌ تێری ناکات بۆیه‌ چوه‌ ناو دڵۆپه‌ هه‌نگوینه‌که‌وه‌ و که‌وته‌ خواردنی مێروله‌که‌ تیری خوارد به‌ڵام له‌ دوای چی کاتێک ته‌واو نوقمی هه‌نگوینه‌که‌ ببو و وه‌ نه‌یده‌توانی بێته‌ ده‌ره‌وه‌ و هێنده‌ ده‌ست و پێی جوڵاند هه‌تا له‌ ناو هه‌نگوینه‌که‌دا مرد !
فرانکلین ده‌ڵێت :جیهان هیچ نیه‌ جگه‌ له‌ دڵۆپێکی گه‌وره‌ی هه‌نگوین ، ئه‌و که‌سه‌ی به‌ تام کردنی که‌مێکی قه‌ناعه‌تی کرد ڕزگاری ده‌بێت و ئه‌و که‌سه‌ش ته‌ماحی هه‌موی هه‌بوو تیایدا ده‌مرێت ! ئه‌وه‌یه‌ چیرۆکی دنیا و ژیان !

كورته‌ چیرۆكی هه‌نگوین و مێرووله‌

كورته‌ چیرۆكی هه‌نگوین و مێرووله‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!