پێش ئەوەی ئایفۆنی دەستی دوو بکڕیت، ئەم کارە ئەنجام بدە

لە جیهاندا بەگشتی و لە کورستانی خۆشمان بەتایبەتی، مۆبایل و کەرەسەتە کارەباییە دەستی دووەکان، لە بازاڕەکاندا کڕینی فرۆشتنی زۆریان پێدەکرێت.

بەڵام خاڵێکی زۆر گرنگ هەیە ئەویش ئەوەیە کە هەندێک ئایپاد و ئایفۆن، ئەپڵ ئایدیان لەسەرە یاخود ئای کلاودەکەیان لۆک کراوە، بۆیە هیچ بەرنامەیەکیان تێدا دانابەزێت، بۆیە دەبێت زۆر ئاگاداربین نەهێڵین فیڵمان لێبکریت، پێش ئەوەی ئامێرەکە بکڕین، دەبێت ئەم هەنگاوانەی خوارەوە جێبەجێ بکەین: –
– بچۆرە سەر (Settings) و دواتر (About) و ژمارەی (IMEI number) کۆپی بکە.
-ئەو ژمارەیە لەم لینکەدا ( www.icloud.com/activationlock) دابنێ و (Verify) بکە.
-ئەگەر ئەو ژمارەیە (Lock) کرابوو، ئەوا نابێت ئەو مۆبایلە بکڕین، چونکە ئەو مۆبایلە لۆککراوە جا بەهۆی هەر هۆکارێکی وەک دزین بێت یاخود شتی دیکە، بۆیە خۆتی لێبەدور بگرە.

 _________________________________

You may also like...