له‌ رێگه‌ی ئه‌م ئه‌پلیكه‌یشنانه‌وه‌ بزانه‌ كى هاتۆتە نێو پرۆفایلەكەتەوە؟

كێ سەردانی پرۆفایلەكەتی كردوە؟، ئەمە ئەو پرسیارەیە كە زۆرینەی بەكارهێنەر كردویانەو حەز دەكەن بزانن كێ سەیری پرۆفایلەكەی كردون لە فەیسبووكدا، بەڵام زۆرینەی ئەو رێگایانەی كە پێت دەڵێت كێ سەردانی كردویت، كۆمەڵێك پرسیار دەكەن كە بەكارهێنەران بێزار دەكەن.
لێرەدا بە سێ ئەپلیكەیشنتان ئاشنا دەكەین، كە زۆر بە ئاسانی پێت دەڵێت كێ هاتۆتە نێو پرۆفایلەكەتەوە، تەنانەت ئەوەش مەزەندە دەكات كە بەدوای چیدا گەراوەو یان چ پۆستێكی دزیوە كە تۆ بڵاوت كردۆتەوە، ئەمەش سێ ئەپلیكەیشنەكەیە:
1- ئەپلیكەیشنی who viewed my profile: دوای دابەزاندن و جێگیر كردنی ئەپلیكەیشنەكە، ئەوە لیستێكت پێشكەشە دەكات كە ناوی ئەو كەسانەی تێدایە كە سەردانی پرۆفایلەكەتی كردوە، هەروەها یەكێك لە تایبەتمەندیەكانی كە زۆر گرنگە، ئەوەیە كە ئەپڵیكەیشنەكە لەسەر پەرەكەت شەیر نابێت، ئەمەش پێچەوانەی زۆرینەی ئەپلیكەیشنەكانی ترە كە دوای سەیركردنی لە پەرەكەتدا شەیر دەبوو.
2- Profile stalkers Tricks : ئەم ئەپلیكەیشنە پشت بە رێگەیەكی دیاری كراو دەبەستێت ، بۆ دیاری كردن و ئاشكرا كردنی ئەو كەسانەی بە شێوەیەكی بەردەوام سەردانی پرۆفایلەكەت دەكەن، هاوكات بەهۆی ئەم ئەپڵیكەیشنەوە دەتوانیت وێنەی گەورەی ئەو كەسە ببینیت كە هاتۆتە نێو پرۆفایلەكەتەوە، ئەویش بە كلیك كردن لەسەر وێنەی كەسەكە.
3- ئەپڵیكەیشنی Who Viewed Me On Facebook: لەرێگەی ئەم ئەپڵیكەیشنەوە دەتوانێت ژمارەی هەموو ئەو كەسان بزانیت كە سەردانی پرۆفایلەكەتیان كردوە ،هەرچەند ژمارەشیان گەیشتبێتە 100 كەس، هەمویان پێدەڵێت، بەڵام پێویستە دڵنیا بیت لەوەی كە پێش كردنەوەی ئەم ئەپڵیكەیشنە، پەرەكەت لە فەیسبووكدا كردبێتەوە.

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!