فەیسبووک دوو کێشەی تەندروستیت بۆ پەیدا دەکات

android-and-macbook

توێژینەوەیەکی زانستی نوێ ئاشکرای کردووە، کە زۆر بەکارھێنانی فەیسبووک، دەبێتە ھۆی تووشبوون بە دوو کێشەی تەندروستی.

ماڵپەڕی (npr)ی ئەمەریکی توێژینەوەیەکی زانستی نوێی بڵاو کردووەتەوە، کە تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەو کەسانەی بە ڕێژەیەکی زۆر تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بەکار دەھێنن، تووشی کێشەی تەندروستیی بەگومان (دڵپیسی)ی دەبن.

زۆر بەکارھێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک دەبێتە ھۆی تووشبوونی خەمۆکی و لە ژیاندا بێزارت دەکات، ھەروەھا بەردەوام وا دەکات ھەست بە بێزاری بکەیت.

پێشتر لە چەندین توێژینەوەی زانستیدا ڕوون کرابووەوە، کە ئەگەر زۆر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکار بھێنیت، تووشی چەندین کێشەی تەندروستی دەبیت، لەم توێژینەوە زانستییەی ئێستاش، کێشەی تەندروستی بەگومان و خەمۆکیش زیاد بووە.

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!