زیانەکانی شەحنی زۆر بۆ مۆبایل

20492016_aaakdjaksdjassdlksjbd

هەندێک کەس هەن شەوان لە کاتی خەوتندا مۆبایلەکەیان دەکەن بە شەحنەوە و تا بەیانی لە کارەبای ناکەنەوە، لە کاتێکدا ئەم کارە زیانێکی زۆری بۆ تەمەنی پاتری مۆبایلەکە هەیە.

ماڵپه‌رێکیی تایبەت بە پاتری مۆبایل ئاماژە بەوە دەکات كه‌ به‌جێهێشتنی پاتری مۆبایل له‌سه‌ر شه‌حن بۆ ماوه‌یەکی دورودرێژ سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌ بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی ته‌مه‌نی پاتریه‌كه‌.

به‌پێی زانیاریه‌كانی ئه‌و ماڵپه‌ره‌ له‌ كاتی مانه‌وه‌ی پاتریه‌كه‌دا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر ته‌زووی كاره‌با، په‌ستانێكی زۆری ده‌چێته‌ سه‌ر كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر ته‌مه‌نی كورت ده‌كاته‌وه‌ و دەبێتە هۆی ئەوەی بە زوویی شەحنی داببەزێت.

ئەم ماڵپەڕە ئامۆژگاری بەکارهێنەرانی مۆبایل دەکەن پاتری مۆبایلەکەیان به‌شێوەی قۆناغ بە قۆناغ پڕبكه‌نه‌وه‌ له‌ شه‌حن نه‌ك هه‌مووی به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌، لەبەر ئەوەی به‌و شێوه‌یه‌ زیاتر ته‌مه‌نی پاتریه‌كه‌ درێژ ده‌بێت.

 

 


زیانەکانی شەحنی زۆر بۆ مۆبایل

زیانەکانی شەحنی زۆر بۆ مۆبایل

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!