بۆ ئەندرۆيد، بەرنامەيەک بۆ شوێنگرەوەی فەيسبوک و ئينستاگرام

ئەندرۆيد يەکێکە لە سيستمە سەرکەوتووەکانی بواری کارپێکردنی مۆبايلە زيرەکەکان کە لەلايەن گوگڵەوە گەشەی پێدەدرێت و هاندەکانی سامسونگ و ئێڵ جی و سۆنی و هواوی و چەندانی دەکە دەگرێتەوە.
بێگومان چەندين بەرنامە بۆ سيستمی ئەندرۆيد خراوەتە بازاڕی ئەليکترۆنی گوگڵ پلەی و بەکارهێنەر دەتوانێت، سوودی لێوەربگرێت بە تايبەت ئاپە کۆمەڵايەتييەکانی وەک فەيسبوک و ئينستاگرام و مەسنجەر و يوتيوب.
زۆرێک لە بەکارهێنەر لە رێگەی وێبگەڕێکەوە دەچێتە ناو ئەو تۆڕە کۆمەڵايەتييانە و نايەوێت ئاپەکانيان بەکاربهێنێت بەهۆکاری ئەوەی تاڕادەيەک کاردەکاتە سەر باتری مۆبايل و رووبەڕووی ڤايرۆسيش دەبێتەوە، بۆ ئەو کارەشی گوگڵ کرۆم يان وێبگەڕێکی ديکە بەکاردەبات.
بەڵام يەکێک لە بەرنامە سەرکەوتووەکانی ئەو بوارە کە بۆ زۆرينەی ئاپەکان دەبێت و دەشتوانرێت سەردانی سايتەکانی پێبکرێت بەرنامەی “Hermit“ـە، قەبارەيەکی کەمی هەيە و زۆرترين کاری پێدەکرێت، هەروەها ڤايرۆس و مەلوەرييەکان بلۆک دەکات و رێگەيان پێنادات بێنە ناو مۆبايل لەکاتی سەردانکردنی ئينتەرنێت دا.
لۆگۆی بەرنامەکە
هەروەها ئەم بەرنامەيە لەکاتی کارپێنەکردنی دا باتری مۆبايلە دەپارێزێت و شەحنی لێنابات کە ئەمەش جياوازييەکی بەهێزە لەچاو بەرنامەکانی ديکەدا.
بۆ روونکردنەوەی زياتر سەيری ئەم ڤيديۆيە بکەن:
سه‌رچاوه‌ : خه‌ندان

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!