چۆنێتی ئامادەکردنی مەحشی بە شێوازی ئێراقی

shutterstock_219075742

مەحشی یەکێک لەو خواردن عێراقییانەیە کە لە زۆرمەی بۆنە و میواندارییەکاندا پێشکەش بە میوانان دەکرێت. هەندێک خێزان  شێوازی تایبەتی خۆیان هەیە بۆ ئامادەکردنی ئەم خواردنە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی مەحشی عێراقی بە کولەکە و باینجان ئامادە دەکرێت. پێکهاتە سەرەکییەکانیش بۆ دروست کردنی ئەم خواردنە ئەمانەن:

  • ٢ باینجانی مام ناوەند
  • ٢ کولەکەی مام ناوەند
  • نیو کیلۆ گۆشت بەڵام بە دەستی خۆت وردی بکەیت
  • ١ پیاز
  • کەرەوەز بە پێی ئارەزوو
  • بیبەری رەش بە پێی ئارەزوو
  • خوێ بە پێی ئارەزوو
  • زەیت
  • دۆشاوی تەماتە
  • سپێناغ بە پێی ئارەزوو

 

چۆنێتی ئامادەکردنی:

  1. سەرەتا گۆشتەکە دەشۆیتەوە و بە دەست وردی دەکەیت، پاشان دەیخەیتە سەر ئاگرتا دەکوڵێت.
  2. لە کاتێکدا گۆشتەکە دەکوڵینیت خەریکی چاککردنی کەرەستەکانی مەحشییەکە ببە، باینجان و کولەکەکە بشۆرەوە و ناوەکەی هەڵبکۆڵە و کەمێک لە رۆندا سوری بکەرەوە.
  3. کاتێک هەست دەکەیت گۆشتەکە کوڵاوە و ئاوەکەی هەڵچنیوە کەرەوز و پیاز و خوێ و بیبەر و زەیتەکە بکە بەسەریدا و تا بە جوانی سوردەبێتەوە.
  4. دواتریش باینجان و کولەکەکە ناواخن بکە بەم پێکهاتانەی کە ئامادەت کردوون.
  5. پاشان بۆ ئامادەکردنی سوپەکە دەتوانیت تەنها بە ئاو و دۆشاوی تەماتە دروستی بکەیت، یاخوود دەتوانیت سپیناغی بۆ وردبکەیت بیکوڵێنیت. کەمێکیش خۆی و بیبەری رەش بکە بەسەریدا.
  6. ئەو مەحشییەی ئامادەت کردووە دەیکەیتە ناو سوپەکە و دەیکوڵێنیت تا ئەو کاتەی هەست دەکەیت بە تەواوی کوڵاوە و پێشکەشی دەکەیت.

 

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!