ڕێگایەک بۆ ئەوەی بزانیت کێ تۆی لە فەیسبووک دیلێت کردووە

ڕێگایەک بۆ ئەوەی بزانیت کێ تۆی لە فەیسبووک دیلێت کردووە
ئەگەر دەتەوێ‌ بزانی كێ‌ لە لیستی هاوڕێیەتی فەیسبووك دیلێتی كردووی، ئێستا ئەمە ئاسانە لە ڕێگەی بەڕنامەی (who deleted me) دەتوانی ئەمە بزانی.
دابەزاندنی بەرنامەكە زۆر ئاسانە و دەتوانیت لە سەر ماڵپەڕی ” گووگڵ كرۆم” و” فایەر فۆكس” دایبەزێنیت.
ئەم بەڕنامەیە تەنها ئەو كەسانەت بۆ ئاشكرا ناكات كە تۆیان لە لیستی هاوڕێیەتی سڕیوەتەوە، ئەوانەشت بۆ ئاشكرا دەكات كە ئەكاونتی خۆیان وەستاندووە و ئەو هاوڕێیانەی زیادت كردوون و ئەوانەی دیلێتت كردوون و لیستێكت دەداتێ‌ بەناوی هەموو ئەو هاوڕێیانەت كە دوایین جار لە فەیسبووك بەدیار كەوتوون.
ڕێگایەک بۆ ئەوەی بزانیت کێ تۆی لە فەیسبووک دیلێت کردووە
لە رێگەی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە، دەتوانی كار بەم بەڕنامەیە بكەی:
– لە رێگەی داگرتن لە سەر (current friends) بەڕنامەكە دادەبەزێت.
– دوای جێگیركردن، بەڕنامەكە پەیجێکی نوێی فەیسبووك دەکاتەوە. ئەمە پێویستی بەكەمێك ئارامی هەیە تا زانیاریەكان كۆدەكاتەوە.
– پێش جێگیركردنی بەڕنامەكە، هاوڕێكانت بۆ ئاشكرا ناكات كە تۆیان دیلێت كردووە.
– بۆ ئەوەی بزانی كێ‌ دیلێتی كردویت، پەنجە لە سەر ئایكۆنەكە دابگرە تا پەیچی بەرنامەكە دەردەكەوێت، چاوەڕێ بە تا پشكنێنێكی تەواودەكات، پاشان ئەنجامەكانت بۆ دەردەكەوێت.

ڕێگایەک بۆ ئەوەی بزانیت کێ تۆی لە فەیسبووک دیلێت کردووە

ڕێگایەک بۆ ئەوەی بزانیت کێ تۆی لە فەیسبووک دیلێت کردووە

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!