10 راستی سەرنجڕاكێش لەبارەی گەلی یابان

2b6749a51ababf080e47911693b7ac92_XL

رۆژێك لە رۆژان لە خۆت پرسیوە نهێنی ئەو سیستەمە رێك و جوانەی گەلی یابانی چییە؟ كە هەموو دونیا سەرسامی جوانی هەڵسەوكەوتی یابانییەكانە، ئەو رەوشت و هەڵسەوكەتەیان لە خۆوە دروست نەبووە، بەڵكو پلە بە پلە پێی گەیشتوون و بەرنامەرێژیان بۆ كردووە، لرەدا 10 نهێنی سەرنجڕاكێش باس دەكەین كە بناغەی گەلی یابانی لەسەر بنیاتنراوە.
1. لە پۆلی یەكەم تاكو پۆلی شەشەمی وانەیەك دەخوێنن بە ناوی (رێگا بەرەو رەوشتی جوان)، قوتابیان فێری چۆنیەتی هەڵسوكەوت دەكرێن لەگەڵ خەڵك.
2.لە پۆلی یەكەم تاكو پۆلی نۆیەم هیچ بابەتێكی قورس فێری قوتابی ناكرێت، چونكە ئامانج لەو مەرحەلەیە تەنها دروست كردنی كەسایەتی نەوەك فێركردن.
3.لەگەڵ ئەوەشدا یابانیەكان لە دەوڵەمەنترینەكانی جیهانن، بەڵام خزمەتكار ناگرن بۆ مناڵەكانیان، بەڵكو مناڵەكان لە ژێرچاودێری دایك و باوكیاندا دەبن.
4. قوتابییە یابانییەكان هەموو رۆژێك قوتابخانەكەیان پاك دەكەنەوە بۆ ماوەی چارەگێك لەگەڵ مامۆستاكانیان، كە هۆكاری دەركەوتنی نەوەیەكی یابانی بێفیز پاك و خاوێنە.
5.قوتابیان لە قوتابخانە ددانەكانیان دەشۆن، بۆ پاك راگرتنی ددانەكانیان پاش نان خواردن، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە تەندروستیان بكرێت هەر لە مناڵەیەوە.
6.بەڕێوەبەری قوتابخانە نیو كاتژمێر پێش قوتابیان نان دەخوات بۆ زانینی پاك و تەندروستی خواردنەكە، چونكە دەڵێن: ئەم مناڵانە داهاتوی یابان بنیاتدەنێن پێویستە تەنردوست بن.
7.پاكەرەوەكانی زبڵ و خاشاك لە یابان ناو دەبرێن بە (ئەندازیاری تەندروستی)، موچەیان لە نێوان (5000 – 8000 ) دۆلاری ئەمریكیە مانگانە.
8.گەر مودمنی تەلەفۆن بیت، ئەستەمە بتوانیت بژیت لە ناو كۆمەڵگەی یابانی، چونكە بەكارهێنانی مۆبایل لە شوێنە گشتیەكانی وەكو (شەمەندەفەر ، چێشتخانە ، شوێنە داخراوەكان) قەدەغەیە، پێوسیتیشە كە مۆبایلەكەت بێەنگ بێت.
9.گەر چویتە چێشتخانەی كراوە، دەبینیت هەر تاكێك ئەوەندە خواردن دێنێت كە دەیخوات و هەموو دەخوات هیچ بەجێ ناهێلێت.
10.تێكڕای دەرنگ كەوتنی شەمەندەفەر لە ساڵێكدا تەنها 7 چركەیە، لەبەر ئەوەی گرنگی كات دەزانن، كە حیساب بۆ چركە و دەقە دەكەن و بە گرنگی دەزانن.

 

 

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!