لە کاتی پێوەدانی دووپشک چیبکەین | بابەتێکی زۆر گرنگ

بابەتێکی زۆر گرنگ،، تکایە بڵاوی بکەنەوە ڕەنگە ببێتە هۆی پاراستنی ژیانی کەسێک: ............................... لە کاتی پێوەدانی دووپشک چیبکەین لە کاتی پێوەدانی دووپشکدا ئەم ڕێگانە بگرە بەر: ڕێگەی چارەسەرە خێراکە: • سەرەتا هەوڵ بدە شوێنی پێوەدانەکە بزانیت. • هەر کە زانیت شوێنەکەی کوێیە دەست بەجێ ئەو شوێنە بە ئاوی سارد و سابوون بشۆ، بۆ ئەوەی هیچ نەبێت ئەو ژەهرەی لە دەوروبەری پێوەدانەکەیە لایبەیت و بڵاو نەبێتەوە بە هەموو لەشدا. • ‌ئینجا زۆر گرنگە کە هێمن و لەسەرخۆبیت و نەشڵەژێیت. • مەهێڵە قەرەباڵغی و دەنگە دەنگ لەسەر کەسی پێوەدراو دروست بکەن بۆئەوەی لێدانی دڵ و فشاری خوێنی بەرز نەبێتەوە، چونکە تا لێدانی دڵ و فشاری خوێنی بەرز بێتەوە ئەوا بڵاوبوونەوەی ژەهرەکە لە لەشیدا خێرا تر دەبێت، بۆیە زۆر گرنگە تا بتوانیت ترسی کەسەکە کەم بکەیتەوە ئەویش بە قسەی پۆزەتیڤ و خۆش و ورە بەرزکردنەوە ئەگەر پێویستی کرد. • خواردنی شیر باشترین شتە لەکاتی پێوەدانی دوپشک ، چونکە دژە ژەهرە و کەسەکە ئەرشێنێتەوە ، بەوهۆیەوە ژەهر ناگاتە نزیک دلی و زۆر سەلامەت ئەبێت . • ‌ئینجا هەوڵ بدە نەهێڵیت کەسە پێدراوەکە زۆر بجووڵێتەوە، چونکە تا زیاتر بجووڵێت خێرایی بڵاو بوونەوەی ژەهرەکە لە لەشی زیاتردەکات. • ‌هەوڵ بدە پارچەیەک سەهۆڵ بخەیتە سەر شوێنی پێوەدانەکە و بۆ ماوەی ١٠ خولەک لەسەری دایبنێیت، ئینجا پێنج خولەک لایببە و دواتر دیسان ١٠خولەکی تر بەفری لەسەردابنێرەوە، بەم جۆرە چەند جارێک ئەمە دووبارە بکەوە، ئەمە دەبێتەهۆی هێواشکردنی بڵاو بوونەوەی ژەهرەکە بە هەموو لەشدا. • ‌ئەگەر شوێنی پێوەدانەکە دەستت بوو، بە هیچ شێوەیەک دەستت بەرز نەکەیتەوە، بەتایبەت بۆ ئاستی سەرەوەی دڵ، چونکە ئەوەش بڵاوبوونەوەی ژه‌هره‌كه‌ لە لەشدا خێراتر دەکات. • لە هەموو دۆخێکدا باشترە کە لەگەڵ ئەنجامدانی ئەم ڕێگانەی پێشوودا بەرەو نەخۆشخانە بەڕێبکەویت و سەهۆڵەکەش لەگەڵ خۆت ببەیت، بۆ دووبارەکردنەوەی ئەو ڕێگەی ساردکردنی شوێنی پێوەدانە. ئەگەر ئەم ڕێگانەی سەرەوە جێ بەجێ بکرێت، ئەگەری نەمانی مەترسی لەسەر کەسە پێوەدراوەکە نامێنێت، هەروەها لە نێو هەموو جۆرەکانی دووپشکدا، تەنها چەند جۆرێکی کەمیان مەترسیدارن. • له كاتى پێودانى دووپشکدا ده توانيت ته نها به به كار هينانى يه ك هيلكه خوت رزكاربكه ى له ژه هرى او دووبشكه ، ته نها هيلكه كه به ساغى بخره سه ر او شوينه ى كه دوبشكه كه بيوه ى داوه بو ماؤه ى ٥ خوله ك ئەم ديو ئەو ديو به هيلكه كه بكه له سه ر او شوينه ى كه دوبشكه كه بيوه ى داوه ، دواى ٥ خوله كه كه هيلكه كه بشكينه ده بينيت هيلكه كه هه موو زه هره كه ى هه لمژيوه و ره ش بوه تێبینی: • دوپشک زیاتر له کاتی ڕه‌شه بادا دێته ده ره وه ،چونکه له وکا ته دا هیچ جۆره مێشووله یه ک به ده ره وه نیه ، له به رئه وه ی دوپشک زۆرله مێشووله ده ترسێت.. • منداڵ و بەتەمەن ئەو کەسانە ن زیاتر مەترسییان لەسەرە . به هیوای سود وه رگرتن. خوا بەگەورەی خۆی هەموومان بپارێزێ لە دوپشک و مار و هةموو شتيكى زيان بةخش....
= نةخؤشخانةى فرياكةوتنى ناوةندى هةولير =

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!