پاراستنی فەیسبوكەت لە هاككرن و دانانی كۆد بۆ فەیسبوك – و گەرەنتی پاراستنی

به‌م ڕێگایه‌ بزانه‌ ڕۆژانه‌ كێ سه‌ردانی پڕۆفلیت ده‌كات له‌فه‌یسبووك |2017| بێ به‌رنامه‌ به‌ 2 خوله‌ك

چۆن خۆمان بپارێزین ؟
١-نەکردنەوەی هیچ لینكێکی گوماناوی کەلە لایەن کەسێکەوە بۆمان بێت جا ئەو کەسە گرنگ نیە ناسراو بێت یان نا چوونکە لەوانەیە ئەو کەسە ی لینکەکەت بۆ ئەنێرێت کەسێكی نزیکی تۆ بێت وەك برا و خوشک و و هاورێ ی و هەندی کەسی تر کە ئەویش هاك کرا بێت و و ئەکاونتەکەی لەلایەن کەسێکی ترەوە بەکار بێت کە خۆی ئاگادار نەبێت

٢-نەکردنەوەی فەیسبووک لەو شوێنانەی کە بەکار دێن بۆ بەکار هێنانی ئینتەرنێت بەپارە چوونکە ئەمانیش کەسی هاککەر ئەتوانێت سێرڤەر یان کیلۆگەر یان هەر شتێكی تر دابنێت لێی بۆ سیخوری کردن کە تۆ ئاگادار نەبیت .

3– دانانی کۆد و سپەیس و کەپیتەڵ  لە كۆتایی پاسۆردی فەیسبووکەکانماندا چونکە ئەمیش لە هەندێ رێگاکانی هاكکردندا دەر ناکەوێت

4- دانانی ئیمەیڵێك بۆ فەیسبووکەکانمان کە پاسۆردی بزانین بۆ ئەوەی لەکاتی بوونی هەر کێشەیەکدا لە ڕێگای ئەو ئیمێڵەوە فەیسبووکەکانمان بگەرێنینەوە .

5- دانانی ژمارەی موبایل بۆ فەیسبووکەکانمان بۆ ئەوەی لەکاتی گۆرینی پاسۆردەکانمان لە رێگەی موبایلەکەنمانەوە ئاگادارمان بکات .

6- بەکارهێنانی هەموو بەشەکانی پاراستنی زانیاری فەیسبووکەکانمان کە لە ماڵپەری فەیس بووک خۆیدا تێیدایە

ئەمەش بەشەکانە

Login notifications یانی وریا کردنەوەی چونە ژوورەوە
Login Approvals رازی بوونیچونە ژوورەوە کە ئەمیش لە رێگەی وریای کردنەوەی
ئامێری مووبایلەکانمان ئەبێت کە کۆد ئەنێرێت بۆ ژمارە مووبایلەکانمان
Code Generator ئەمیش یانی پێك هێنەری کۆد
App Passwords بەرنامەی ووشەی نهێنی
ئەمیش لەرێگەی دانانی ٥ ووشەی نهێنی ئەبێت بۆ هێنانەوەی فەیسبووکەکەت لەرێگەی Security
Trusted Contacts متمانەی پەیوەندی کردن
ئەمەش هەڵدەسێت بە هەلبژاردنی ٥ هاورێت و دانانیان بۆ کاتێک پێویستت بوو بۆ ئەوەی کۆدیان بۆ بنێرێت و ئەمیش هەر بۆگەرانەوەی فەیسبووکەکەتە لەرێگەی ئەو پێنج هاورێیەتەوە
Trusted Browsers ویب گەری متمانە پێکراو یان براو سەری متمانە پێکراو
Where You’re Logged In ئەو شوێنانەی کە تۆ فەیس بووکەکەت تیدا کردۆتەوە جا بڕاوسەر بیت یاخود مۆبایل

رێگایه‌كه‌ی : سه‌ره‌تا بچۆ Settings دواتر Security and Login هه‌موو ئه‌وانه‌ی باسمان كرد له‌وێ دایه‌
.
ڤیدیۆ فێركاری


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!