١٠ تایبەتمەندی ڤیرچواڵ بۆکس(VirtualBox)

001200164000100012

هاورێیان ئێمە لەم بابەتە هەوڵ دەدەین کە نەرمەکاڵایێکتان پێ بناسێنین کە بۆ ماک،ویندۆز و لینوکس وشیندراوە.  دەتوانن بە شێوازی خەیاڵی ، وەهمی یان ڤیرچواڵ سیستەمێکی کار پێکردنی تر لە سەر سیستەمی کۆمپیوتری فەرمیەکەتان ، دامەزرێنن.بۆ وێنە من لینوکسم لە سەر لاپتۆپەکەم هەیە دەتوانم بە یارمەتی ئەم نەرمەکالا چەندین سیستەمی کارگێڕی وەک ویندۆز، ماک و ئەندرۆیدیشم لە نێو لینوکسەکە ببێت و کاری پێبکەم.

داگرتن :

بۆداگرتن دەتوانن سەردانی ئەم بەستەرە بکەن.(لە ئەندازیاری ٣٢ بیت و ٦٤ بیت لەبەردەستە)

بەشە بەهێزەکانی ئەم نەرمەکالا یان ماشینی خەیاڵییە چییە ؟

١- مەترسیدار نییە ! واتە کاتێک کە شارەزایی باشتان لە سیستەمێکی کارپێکردن نییە دەتوانن وەک فایلێک دایمەزرێنن و بیسڕنەوە، ئیتر زەرەر نادات لە  کۆمپیوترەکەتان و زانیاریەکانتان.

٢- ئەو پرۆگرامانە کە شەکتان لێیان هەیە کە زەرەر بدات لە سیستەمی ئەسلیەکەتان لەسەر سیستەمێکی کارگێری وەهمی ئیجرا بکەن.

٣- هەموو شتیک لە شوینێکی ئیزۆلەو داخراوە ئیجرا دەبێت.

٤- ڕەقەکالاکەی خۆتان هەڵیدەبژێرن.

٥- ئەم نەرمەکالا بە شێوازی خۆڕڕاییە.

٦-بە ئاسانی دەتوانن سیستەمی کارگێریەکەتان بە کرتەیێک بسڕنەوە.

…هاورێیان توانایی ئەم ماشینە زۆرە بەڵام لێرە ئاماژە بە ١٠ توانایی دەکەین.

بۆ سوود وەرگرتن لە تواناییەکانی بەهێزی ڤیرچواڵ بۆکس دەبێت پەکەێک بە ناوی Guest Addition دامەزرێنن بۆئەوە کە خێرایی ماشینەکەتان زۆرتر دەکات

١- توانایی  Snapshots :

Snapshots توانایێکە بۆ پاسکەوتکردنی دوایین گۆڕانکاریەکان لەسەر سیستەمی کارپیکردنی خەیاڵێ لە سەر ڤیرچواڵ.واتە من ویندۆزم دامەزراندووە ئینجا Snapshotێک دەگرم ، پاش چەند ڕۆژ ویندۆزەکەم خاو دەبێتەوە ئینجا دەگەریمەوەو Snapshotەکەم ئیجرا دەکەم.وەک ئەوەیە کە تازە ویندۆزم دامەزراندووە.ئەم تواناییە وەک  Saved State بەڵام ئێوە دەتوانن چەندین Snapshotبگرن و هەر کات پێتان خۆش بوو بگەرینەوە بۆ یەکێکیان. بۆ گرتنی Snapshot دەچنە مینیۆی  Machine ماشینی خەیاڵی یان وەهمی هەڵدەبژێرن و کرتەیێک لە سەر Take Snapshot دەگرن.

کاری زۆر بەم تایبەتمەندیە دەکەن.یەکەم من سیستەمی کارپێکردنێکم دامەزراندووە(ویندۆز،ئەندرۆیەد،لینوکس یان ماک)،گەرەکمە نەرمەکالایێک تاقی بکەمەوە.یەکەم هەنگاو دەبێت لە سیستەمی کارپێکرنەکەم Snapshot بگرم ئینجا نەرمەکالاکە دامەزرێنم.پاشان کە دیتم نەرمەکالاکە بەدەردم ناخوات و بێ سوودە و ناتوانم بیسڕمەوە دەگەڕێمە سەر Snapshotکە وا گرتوومە.

Snapshot

Snapshot

٢- توانایی Seamless Mode :

ئەم تواناییە یارمەتیتان دەدات کە پەیوەندی لە نێوان ماشینی خەیاڵی و سیستەمی کارپێکردنی ئەسڵی سەر سیستەمەکەتان(Host) بگرن.بەم تواناییە دەتوانین ئەو نەرمەکالانە کە لەسەر ماشینی خەیاڵیەکەمانە لەسەر سیستەمی فەرمیەکەشمان بیبینین.ئیتر ئەوەندە سوێچ نەکەین لەسەر ماشینەکەو سیستەمی فەرمیەکەمان.

بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن  Seamless Mode چالاک بکەن تا بەرنامەکان لە سەر سیستەمی ئەسڵیەکەتان ئاشکرا بێت.باشە بچنە مێنیۆی Machine و هەڵبژاردەی Switch to Seamless Mode هەڵبژێرن.

Seamless Mode

Seamless Mode

٣- پاڵپشتی لە شێوازی سێ ڕەهەندی :

ڤیرچواڵ بۆکس لە پایەوە گرافیکی سێ ڕەهەندی پشتیوانی دەکات.بەڵام بۆ بەهرەگرتن لەم تواناییە دەبێت بە شێوازی دەستی کانفیگی بکەن.هاورێم چاوەڕوانی ئەوە مەبە کە بە چالاک کردنی ئەم تواناییە بتوانیت یاریە قورسەکانی ٣ڕەهەندی لێ دامەزرێنیت و یاری پێبکەیت.ئەم تواناییە  یارمەتیتان دەدات کە ئەو ڕوکارە شیشەیانە لە ویندۆز کە ناسراون بە ( Windows Aero ) و یاریەیە کۆنەکان کە پێویستیان بە ڕەقەکالای بەهێز نییە لە سەر ماشینی خەیاڵیەکەتان ئەنجام بدەن.

بۆ چاڵاک کردن بچنە نێو بەشی ریکخستنەکان (Settings) ئینجا لە لای ڕاستDisplay هەڵبژێرن و ڕەستەیEnable 3D Acceleration چالاک بکەن.

Enable 3D Acceleration

Enable 3D Acceleration

٤- پەیوەندی لەگەڵ ئامێری USB :

هەر ئامێرێک کە لە رێگای USB پەیوەندی دەگرێت بە کۆمپیوتری فەرمیەکەتان دەتوانێت لە رێگای USBیشەوە لەگەڵ ماشینی خەیاڵیش پەیوەندی بگرێت.بەڵام کاتێک کە ئامێرێک دەدەن لە دەرگای USB کۆمپیوترەکەتان ، سەرەتا سیستەمی کارپێکردنی فەرمی دەیناسێت.بەڵآم بۆ چالاکی ئەم تایبەتەندیە دەبێت لەمێنیۆی Devices هەڵبژاردەی  USB Devices چاڵاک بکەن.

خاڵ :هەڤاڵ کاتێک کە ئامێرێک بە  USB ماشینی خەیاڵی دەدەن ئیتر ناتوانن لە رێگای سیستەمی کارپیکردنی فەرمی سوودی لێوەربگرن.

USB Devices

USB Devices

٥- هاوبەشکردنی بوخچەکان :

ڤیچواڵ بۆکس ئەم ئیمکانەتان پێدەدات کە بوخچەکان لە نێو ماشینی وەهمی و سیستەمی کارپیکردنی فەرمیەکەتان هاوبەش بکەن تاکو هەر دوو سیستەم  سوودمەند بکات.بۆ ئەم مەبەستە ئێوە دەتوانن چەندین بوخچە هاوبەش بکەن سەرەتا بجنە نێو بەشی ریکخستنەکان (Settings) ئینجا هەڵبژاردەی Shared Folders هەڵبژێرن.ئینجا لە کناری ڕاستەوە دەتوانن بە سێ وێنۆچکە بوخچەکان بسڕنەوە یان زیادی بکەن.

Shared Folders

Shared Folders

٦- هاوبەشکردنی ی Clipboard و سوودوەرگرتن لە توانایی Drag and Drop :

ئەم تواناییە بە شێوازی پێشگریمان لە نێو ماشینی خەیاڵی و سیستەمی کارپیکردنی فەرمی کار ناکات.واتە ئێوە ناتوانن فایلیک بکێشنە نێو ماشیەکە یان بە پێچەوانە. بەڵآم ماشینی خەیاڵی ئەم تواناییەتان  بۆ دابین کردووە واتە ئێوە دەتوانن Clipboard هاوبەش بکەن لە نێو ماشینی خەیاڵی و سیستەمی کارپێکردن فەرمی.

بۆ چاڵاکی ئەم تواناییە دەچنە مینیۆی رێکخراوەکان (Settings) و لە لای ڕاستەوە General هەڵدەبژێرن و لە سەرخشتیAdvanced ئێستا ئەم دوو هەڵبژاردە یان بەشە Shared Clipboard و Drag’n’Drop لە سەر Bidirectional سازدەکەن.

 Drag and Drop و Clipboard

Drag and Drop و Clipboard

٧- روونوسگرتن لە ماشینی خەیاڵی (Clone) :

گەر کاتێک پێتان خۆش بوو کە ماشینەکەتان بگوازن ەوە بۆ ماشینێکی دیکە دەتوانن کۆپیێکی لێ بگن پاشان بیگوازن ەوە بۆ ماشینیکی دیکە لە سەر کۆمپیوترێکی تر، بەم کارە دەڵێن Clone گرتن.گەر بە شێوازی دەستی ئەم کارە بکەن هیچ ئاکامێکی لێ نابێتەوە هۆکار دەگەرێتەوە بۆ ئەوە کە ماشینی وەهمی ڕەقەکالاکان بە ژمارە سریالێک دەناسێت و ئیش دەکات.بەڵام بەClone گرتن ئێوە دڵنیان کە ماشینی وەهمیەکان هیچ کێشەیان نابێت.

بۆ ئەم تواناییە تەنها لەسەر ماشینی خەیالیەکەتان کرتەی ڕاست بکەن و وشەی Clone هەڵبژێرن.

Clone

Clone

٨- توانایی Port Forwarding :

ڤیرچواڵ بۆکس لەگەڵ تۆڕەکان پەیوەندی ناگرێت واتە لەسەرەتا بە شێوازی پێشگریمان بۆیان چاڵاک نەکردووە.بەڵام گەر بتانهەوێت  سێرڤێر لەسەر ماشینی وەهمی دامەرزێنن پێویستیتان بە  Port Forwarding هەیە.تا سێرڤێر یان ڕاژە لە دەرەوەی ماشینی خەیاڵیش لەبەردەست بێت.ئەم هەڵبژاردە لەرێگای بەشی رێکخستنەکان ڤیرچواڵ چاڵاک دەکرێت.هەروا دەتوانن کە کارێک بکەن کە ماشینەکەتان بە جیگای NAT ڕاستەوخۆ بە تۆر یان ڕایەڵەوە پەیوەندی بگرێت….سوودوەرگرتن لە NAT دەتوانێت لەگەڵ  Port Forwarding زۆر بەسوود بێت ،هۆکار دەگەرێتەوە بۆ سوودوەرگرتن لە ژمارەییکی کەم لە پۆرتەکان یان دەرگاکانی تۆر و گۆڕانکاری کەم دەدەن لە ڕایەڵەکەتان.چالاک کردن وەک وینەی خوارەوە.

 Port Forwarding

Port Forwarding

٩- توانایی ناردن و هاوردنی لە VM Appliance :

Applianceەکانی ماشینی وەهمی لەگەڵ سیستەمی کارپێکردنی لە پێش دامەزراوە بونیان هەیە.ئێوە دەتوانن Applianceەکانی  خۆتان درووستبکەن و بە فۆرماتی  OVF بینێرنە نێو ماشینی وەهمی.بەتایبەت ئەم کارە بۆ ماشینی خەیاڵی لینوکس تایبەتە.هەروا دەتوانن Appliance خۆتان درووست بکەن و لەسەرتاسەری ئیدارە یان بنکەکەتان ئیشی پێبکەن. چالاکی وەک وینەی خوارەوە.

VM Appliance

VM Appliance

١٠-دەستپێگەیشتن لە رێگای دوورەوە :

ڤیرچواڵ بۆکس رێتان پێدەدات کە لەرێگای دوورەوە واتە لەرێگای کۆمیوترەکانی دیکە چاودێری و ئیشی لەسەر بکەن.بە کەڵک وەرگرتن لە VRDP ئێوە دەتوانن ئەم کارە بەرێوە ببن واتە ئەمەش لەگەڵ دەرگا یان پۆرتی RDP مایکرۆسۆفت هاوئاهەنگە.بس بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن لەرێگای Remote Desktop Connection لە رێگای ویندۆزەوە بە ماشینی خەیالیەکەتان دەستان بگەیێت.

Remote Desktop Connection

Remote Desktop Connection

هاورێیان ئێمە نەرمەکالای دیکەی هاوشێوەی ڤیرچواڵ بۆکسمان هەیە بەڵام ئەم نەرمەکالا  تایبەتە . بە بەراوەرد لەگەڵ قەبارە کەمەکەی زۆر ئاسانکاری تێدایە.هەروا بەڕاستی بەهێز  لە نێو نەرمەکالا ڤیرچواڵەکان خۆی نیشان داوە.

سەرچاوە   qezwan.ir

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!