فێركاری | چۆن مۆبايله‌كه‌ت به‌يه‌ك چه‌پڵه‌ ده‌دۆزيته‌وه‌

زۆرجار وا رووده‌دات له‌به‌ر سه‌رقاڵبوونت ماندوێتت به‌كاروبارى رۆژانه، مۆبايله‌كه‌ت له شوێنێكى ماڵه‌كه‌ت ياخود ناو ئۆتۆمبێل داناوه‌، له‌ هه‌مان كاتيشدا خستووته‌ سه‌ر (بێ ده‌نگى- صامت) به‌جۆرێك هه‌رچه‌ند زه‌نگى بۆ ده‌كه‌يت بۆ ئه‌وه‌ى بيدۆزيته‌وه‌ به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى بێ ده‌نگت كردووه‌ ناتوانێ به‌و ئاسانييه‌ بيدۆزيته‌وه‌.

پسپۆڕانى بوارى ته‌كنه‌لۆژيا بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌يه‌، هه‌ڵساون به‌ دروستكردنى ئه‌پڵيكه‌يشنێك بۆ مۆبايله‌ هۆشه‌نده‌كان به‌ناوى Flashlight on Clap apk، كه‌ ده‌توانرێ به‌وهۆيه‌وه له‌رێگه‌ى يه‌ك چه‌پڵه‌ فلاش لايه‌تى مۆبايله‌كه‌ت راسته‌وخۆ پێ بكرێت، به‌تايبه‌تى له‌ ساته‌وه‌ختى شه‌واندا زۆر به‌ ئاسانى به‌هۆى رووناكييه‌كه‌يه‌وه‌ بيدۆزيته‌وه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێويسته‌ به‌شى Flashlight on Clap چالاك بكه‌يت، واتا له‌ OFF بيكه‌يته‌ ON.

له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌م ئه‌پڵيكه‌يشنه‌ بێ كه‌موكوڕى نييه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر بێت و مۆبايله‌كه‌ت له‌سه‌ر پشت بێت، هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ لێدانى چه‌پڵه‌ش، فلاش لايه‌ته‌كه‌ش پێ بێ ناتوانى به‌باشى رووناكييه‌كه‌ ببينيت ئه‌مه‌ له‌لايه‌ك، له‌لايه‌كى ديكه‌ش ناتوانى به‌به‌رده‌وامى ئه‌و ئه‌پڵيكه‌يشنه‌ چالاك بكه‌يت واتا بيكه‌يته‌ ON چونكه‌ له‌گه‌ڵ يه‌ك به‌ركه‌وتن دووباره‌ فلاش لايه‌ته‌كه‌‌ پێ ده‌بێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات مرۆڤ تووشى بێزارى بكات و شه‌حنى مۆبايله‌كه‌ش بێته‌خواره‌وه‌.

بۆ داگرتنى ئه‌و ئه‌پڵيكه‌يشنه‌ كليك له‌سه‌ر داونلۆد بكه‌

یان لێره‌وه‌ داونلۆدی بكه‌ن : Download

…………………..

وێنه‌ی به‌رنامه‌كه‌

Flashlight on Clap icon

سه‌رچاوه‌ : kurdistan24

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!