چۆن دەبیتە خاوەن پێستێکی گەش و نوێ


 
بۆئەوەی پێست بەبەردەوامی بە تازەی و گەشی و نەرم بمێنێتەوە ئەوا پێویستە ئاوی پێویست لە لەشماندا ھەبێت .
پێست یەکێکە لەو شوێنە گرنگانەی لەش کەخانەکانی ٢٠%ی ئاوی لەشیان ھەڵگرتووە,بەھۆی بەھەڵم بوونی بڕێک لەو ئاوەوە پێست بەتازەی و گەشی دەمێنێتەوە.چەوری ئاسای پێست ڕێگیر دەبێ لەزۆر بەھەڵم بوونی ئاو کە بۆ لەش پێویستە .وەبۆ گەشتر بوونی پێست پێویستە ڕۆژانە ٧-٨پەرداخ ئاو بخورێتەوە (بەبێ زیادەڕەوە کرد) ,زیاتر سوود لەڤیتامینەکانی Eو Cوەربگرن و سەوزەو میوە بە پێی پێویست بخۆن بەڵام ھەوڵبدەن بەجوانی بیشۆرنەوە تا ڤایرۆس و میکرۆبەکان نەچنە ناو لەشتانەوە .خۆت بەدوور بگرە لەبەکارھێنانی سابوون بۆ شتنی ڕومەتتان (بەتایبەت سابوونە ئاسایەکان) .
دوابەدوای شتنی ڕوومەت و ووشک کردنەوەی دەست بەجێ کرێمە شێدارکەرەوەکان بەکار بھێنن وە لە ژێر تیشکی خۆردا کرێمی دژە خۆر لەڕوومەت تان بدەن .
 
ئایا سابوون پێست پاک دەکاتەوە:-
 
ئەگەرچی سابوون پێست بەباشی و تەواوەتی پاکدەکاتەوە بەڵام واباشترە سابوونە ئاسایەکان بەکار نەھێنرێن ,چونکە سابوونە ئاسایەکان PHی کلسیان ھەیە و لەگەڵ چەوریە کانی پێستدا کەبەشێوەی ترشە خوێ ھەیە کارلێک دەکەن و دەبێتە ھۆی لەناوبردنی چەوری پێست و زیان پێ گەیاندنی .ئەگەر دەتەوێت پێستی ڕوومەت بە سابوون بشۆریت ئەوا واباشترە کە سابوونە جوانکاریەکان یا سابونە ترشەکان بەکاربھێنرێت.چونکە PHی ئەم سابوونانە نزیکن لە PHی پێست .ئەم سابوونە ترشانە بەڕێژەیەکی کەمتر چەوری پێست لادەبات وە لە ئەنجامیشدا کەمتر وشک دەبێت .
بۆ پێستی ناساغ (ھەوکردوو,بریندار و ڕووشاو) ەکان سابوونە دژە بەکتریاکان بەکاربھێنن گونجاو ترە.وەئەگەر پێستتان چەورە ئەوا شۆردن بە سابوون ھیچ کێشەیەک درووست ناکات و ئاساییە,بەڵام ئاگاداربن کەپێستی ووشک باشترە کەتەنھا بەئاو بشۆردرێت وەلەکاتی بەکارھێنانی سابووندا بەبێ دوا کەوتن ووشکی بکەنەوە و کرێمە شێدارکەرەوەکان بەکاربھێنن.
 
 
حەووت خاڵ بۆ پاراستنی پێست لەزستاندا:-
 
دوکتۆر (حی باین دونی) شارەزا لە بواری پێستدا دەڵێت:-
کەم بوونەوەی شێ لەشوێنی ژیاندا گرنگترین کلیلە .ئێوە بۆ ماڵەوە و سەیارە و ھەتا دەگاتە دۆڵابی جلەکانتان بیریان لێدەکەنەوە کە گۆڕان کاریان تێدا بکەن ,بەڵام لەبارەی پێست تانەوە چی دەکەن؟ 
پارێزگاری کردنی پێست لەبەرانبەر ساردی ئاو ھەوای زستاندا زۆر گرنگ و پێویستە وەھەروەھا زۆر ئاسان و سادەشە.
لەکاتێکدا لەمانگەکانی زستان نزیک دەبینەوە گۆڕنکاریەک لەپێستدا ڕوودەدات چوونکە جیاوازیەکی زۆر لەنێوان ئاو و ھەوای ماڵەوە و شوێنی کار و ئاو ھەوای دەرەوەدا دروست دەبێت, ووشکی و ساردی ھەوای زستان لەدەرەوەی ماڵدا شێی پێویست لەلەش دوور دەخاتەوە .بە بەکارھێنانی کرێمەکان و پێکھاتە شێدارکەرەوەکان دەتوانیت ئەم شێ لەدەست چوونە قەرەبوو بکەیتەوە بەڵام پێویستە شوێنی ژیانی خۆت بەشێداری بھێڵیتەوە . 
لەکاتێکدا کەپێست توشی ووشکبونەوە و ترەکین و ھەوکردن و ھەستیاربوون دەبێت بەتایبەت توشبوون بەگەندە خۆرەکان بەھۆیانەوە توشی زیانێکی زۆر دەبێ,ھەر بۆ ئەم مەبەستەشە کەشارەزایانی پێست بەگۆڕانی وەرزەکان ئامۆژگاریەکانیان دەگۆڕن .ھەرچەندە کە مانگە تەڕو شێدارەکان تەنانەت گەرمای ھاوینیش بۆ ئێوە بەسوودە ئەگەری ئەوی ھەیە کەببێتە ھۆکاری وشکبونەوە و ترەکینی پێست لە زستاندا, چونکە لەکەشی شێداردا پێستی لەش لەشێداری کەش شێ وەردەگرێت بەڵام لەکاتێکدا کەشێی کەش کەمدەبێتەوە دەبێتەھۆی ئەوەی کە پێست سەرچاوەی سروشتی شێ لەدەست بدات. 
 
 
لێرەدا ئێمە چەند ڕێگەیەکتان پیشان دەدەین بۆ ھێشتنەوەی پێست بەشێداری:-
 
١-بە بەکارھێنانی ئامێرەکانی دروستکردنی شێ (ھەڵم) ھەوڵبدەن کە کەشی ژووری نوستن و ماڵەوەتان بەشێداری بھێڵنەوە.
٢-دووش (ڕەشاش) بەکار مەھێنن بۆ خۆشتن لەکاتێکدا کە ئاوەکە زۆر گەرم بێت,سەرمای زستان و دابەزینی پلەی گەرمیا واتان لێدەکات کە ئاوی زۆر گەرم بەکربھێنن بۆ خۆشتن وە وەستان لەبەر دەم دووشی ئاوی زۆر گەرمدا بۆ ئێوە زۆر خۆشە ,بەڵام ئاوی زۆر گەرم دەبێتە ھۆی زەرەر گەیاندن بە پێست و ئازاردانی.ھەوڵبدەن لە جێگای ئاوی زور گەرم ئاوی شلەتێن بەکاربێنن وە کاتێکیش لەگەرماوو چونەدەرەوە بەھێواشی و بەخاولی خۆتان ووشک بکەنەوە و بەدرێژی سێ خولەک کرێمی شێدارکەرەوە بۆ شێدار کردنەوەی لەشتان بەکاربھێنن.
٣-ھەوڵبدەن ئەو کرێم و پێکھاتانە بەکاربھێنن کەیەکێک لەم مادانەی تێدابێت (پترولتوم,ڕۆنە کانزایەکان,ترشی لنیولینک,کرامیدس و گلیسرین ) .
٤-ئاگاداری ئاوی ناو لەشتانبن و ھەوڵبدەن لەڕۆژدا زیاتر ئاو بخۆنەوە چونکە خواردنەوەی ئاوی زۆر پێست تان بەشێداری دەھێڵێتەوە ودەبێتە ھۆی دەرکردنە دەرەوەی پاشەڕۆ و مادە زیان بەخشەکان لەناو لەشدا.
٥-کرێمە چەورەکان و ڤیتامینە تایبەتیەکان بەکاربھێنن بۆ چەورکردنی لێوەکانتان.
٦-سود لەکرێمە دژە خۆرەکان وەربگرن . بەوپێ یەی کە لە زستاندا پێست تان کەمتر بەر خۆر دەکەوێت , بەڵام تیشکی سەروو بەنەوشەی لەڕۆژە ساقە و بێ ھەوری زستانیشدا کاریگەری خۆی ھەیە تەنانەت لەکاتێکیشدا کە ھەور بەئاسمانەوەیە ئەم تیشکانە دووبارە دەچنە ناو پێستەوە.وە بۆ ئەوکەسانەی کە یاری خلیسکانە دەکەن لەسەر بەفر پێویستە کرێمەکانی دژە خۆر بەکار بێنن . 
٧-ئەگەر خاوەنی نینۆکێکی درێژ و ئاڵۆزی,وازلین (ڤازلین) بەکاربھێنە بۆ شێدارکردنەوەی وە دەتوانن سوود لەپرۆتین و مادە و بۆیە بەھێزکەرەکانی نینۆک وەربگرن بۆ بەھێزکردنیان.
ئەگەر ئەم خاڵانە لەزستاندا پەیڕەو بکەن دەبنە خاوەنی پێستێکی دروست لە وەرزی زستاندا . مەگەر لە ھەندێ باری وەک توشبوون بە ئەگەزما ….وە پەیدادەبێ لەم کاتەدا دەبێت سەردانی کەسی پسپۆڕی پێست بکرێت.
 
وەرگێڕانی  
تەیمور حسن ھەڵەبجەیی

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!