۱۰ تایبەتمەندی نوێی گالاکسی ۷ که له ئەپڵدا نییه !

۱۰ تایبەتمەندی نوێی گالاکسی ۷ که له ئەپڵدا نییه !

۱- گەلاکسی S7 دژی ئاوه !

بێگومان ئەپڵ ئەمەی زیاد کرد له ئایفۆنی نوێیدا که Iphone 6sە ، بەڵام کۆمپانیاکه به تەواوی دڵنیایی نەدا که دەتوانرێت لەژێر ئاو هەڵبگیرێت یان نا !
بەڵام سامسۆنگ هەر لەناو کۆنگرەکه وتی که گالاکسی S7 دژه ئاوەو بۆ ماوەی ۳۰ خولەک دەتوانرێت لە ژێر ئاو بمێنێتەوه !

۲-توانای زوو بارگاوی بوونەوه !
هێشتا ئەوه نەزانراوه که کاتەکەی چەنده بەڵام گەر هاوشێوەی Galaxy s6 بێت ئەوا دڵخۆشکەره که له ماوەی ۲ کاتژمێر به تەواوی بارگاوی ببێتەوه ،
چونکه له مۆبایلی نوێی سامسۆنگ مایکرۆ USBهەیه که توانای خێرا بارگاویکردنەوەی هەیه له ڕێی کێبڵەوه ، ئەپڵیش ئەمەی هەیه بەڵام به ۳ کاژێر به تەواوی بارگاوی دەبێتەوه ،
توێژەران پێیان وایه که دەتوانرێت له ماوەی ۳ خولەکدا به تەواوی بارگاوی بکرێتەوه !

۳- بارگاویکردن له ڕێگای وایەرلێسەوه !
سامسۆنگ دەڵێت : که باشترین شێوازی بارگاویکردن وایەرلێسییه که به چەند جارێک له بارگاویکردن به کێبڵ باشتره ، ئەم تایبەتمەندییەش بۆ ئەوانەیه که حەزیان له وایەرلێسی هەیه !

۴- خێرایی پێکردنی کامێرا !

۵- توانای گرتنی وێنه له تاریکیدا بێ پێکردنی فلاش !

۶-توانای زیادکردنی MicroSDبه بی ۲۰۰ گێگا بایت !
سامسۆنگ له مۆبایله نوێکانیدا شوێنی سیم کارد و میمۆری له یەک شوێن داناوه تا ببێته ئاسانکاری بۆ بەکارهێنەر

۷-گەورەترین توانای باتری له مۆبایلی هۆشمەند !
له گالاکسی s7ت دا ژیانی باتری ۳۰۰۰ میلی ئەمپێڕه له کاتژمێرێکدا ، له گالاکسی s7 edgeدا ئەو توانایه 3600میلی ئەمپێڕە !
له کاتێکدا ئایفۆن 6s تەنها ۱۷۵۰ میلی ئەمپێڕه و ئایفۆنی 6s پڵاسیش ۲۷۵۰ میلی ئەمپێڕ !
ئەمەش گەورەترین جیاوازییه که ڕەگه ئەپڵ هەرگیز پێی نەگات !

۸-پارەدانی ڕاستەوخۆ له ڕێگای کردت کاردەوه !

له ئەپڵیش ئەپڵ پەی هەیه بەڵام تەنها لەسەر کارده نوێیەکان کار دەکات ، بەڵام تایبەتمەندی پارەوان له گالاکسی بۆ هەموو جۆره کاردێک دەبێت !

۹-پێبونی شاشه به بەردەوامی !
دیاره ئەمه تابەتمەندییەکی نوێیه که به هیچ جۆرێک له ئایفوندا بوونی نییه !

۱۰-بەشێکی تایبەت !
سامسۆنگ له دوو مۆبایله نوێیەکەیوا بەشێکی کردۆتەوه که به خواستی خۆت دەتوانیت ئەپ و ژمارەی مۆبایل و چیت بوێ تيیدا هەڵیبگریت ، که ئەمه له ئایفۆندا بوونی نییه !

.
وەرگێڕان و ئامادەکردن Rasty


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!