٤٠٠ سیستەمی کارپێکردنی لینوکس دابگرە

لەوە کە باس لە سەر سیستەمی کارپێکردنی لینوکس بکەین کە چۆنە و چی پێدەکرێت دەتوانن سەردانی نووسراوەکانی پێشتر بکەن.لەم بابەتە باسی دابەشکراوەکانی لینوکسم کردووە.بەڵام بۆ ئەوە کە بە شێوازی خۆبەخشانە پێکهاتووە،بەهێزترە،باگی کەمترە،…..بۆ ئەوە کە کاتێک مایکرۆسۆفت ١ ملیاردی بۆ رێکلام لە وینی ٨ خەرج کرد و ئەپڵیش هەر باسی مەکە.ئەم سیستەمی کارپێکردنە بە ئارامی خۆی بە یارمەتی بەکارهێنەرانی خۆبەخش بێ هیچ چاوەڕوانیێک پێش دەخست و ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ خۆی پتەوتر و بەهێزتر دەکرد.دەتوانی لەم بابەتەیش لینوکسێک بە قەبارەی ١ مێگ ببینیت.هەروا دەتوانن ئەم دوو بابەتە ببینن :

١) ١٠ هۆکار بۆ بەهێزبونی لینوکس بەرانبەر ماک

٢) جیاوازی لینوكس و ویندۆز !

لینوکس بە ئەندازەی نەرمەکالاکانی ویندۆز و ئەپڵ تەنها سیستەمی کارپێکردنی هەیە.هەر سیتەمێک بۆ شوێنێک بەهێزە بەڵام بۆ کاربەری ئاسایش دەبێت.با بڕۆین بۆ گووگڵ با بڕۆین بۆ فەیسبووک با بڕۆین بۆ ناسا و…گەشتیان سێرڤێرەکانیان لە سەر ئەم سیستەمەیە کە لە کوردستان زۆر بە کەمی دەیناسن.ئەوەی کە بەکارهێنەری لاواز بێت ،تەنها گوێ دان بە موسیقا و فیلم گرتن پیشەی بێت ئەوە ویندۆزی پێ موعجیزەیە..بەڵام ویندۆزی ١٠ بەم هەموو خۆ هەڵتەکانەوە لاسایێک لە ئوبونتو و یەکێک لەدێسکتۆپەکانی لینوکس بوو.

ئەم سیستەمە تەنها چاوەڕوانی لە بەکارهێنەر ئەوەیە کە خۆماڵی بکات ،کاتێک کە زمانی کوردی بە خۆیەوە لکاند بەکارهێنەرانی کورد هێشتا هەر خەریک دامەزراندنی تەختە کلیلی کوردی بۆ ویندۆز و ئەپڵ بوون.باشە بۆ باسیک لە ئەندرۆید نەکەین .خێزانێک کە بەشێک لە میراتی لینوکسی برد و بێ رکابەری خۆی لە بازار و دەستی بەکارهێنەرانی تەلەفۆنە زیرەکەکان ناساند.

لە بەستەرەکەی خوارەوە زۆرتر لە ٤٠٠ سیستەمی کارپێکردنی لینوکس دەتوانن چاو لێبکەن و دایبگرن.وێنەیێک لە دێسکتۆپی هەر سیستەمێک نیشاندراوە.بە چەند بەشی داگرتن بۆ DVD و فلاش وISO نیشانکراوە.ڕیزبەندی بە پیتەکانی ئەینگلیزی نووسراوە.

بڕۆ بۆ داگرتن


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!