خۆپاراستن لەسەر هەموو جۆرە هاک کردنەکان

سلاو لە هاورێیان،پێم باش بو بابەتێک لەسەر خۆپاراستن و شارەزایی پەیا کردن دابنێم لەسەر هەموو جۆرە هاک کردنەکان،ئەمەی خوارەوە کورتەیەکە بۆ زانینی رێگاکانی هاک،بەلکو بە هۆیەوە بتوانن جۆرو چۆنیەتی شێوازەکانی هاک بناسنەوە.نەبادا هاک بکرێن >-_-<
.
١) پەڕەی تەزویر
.
ئەم ڕێگایە ڕێگایەکی باوی هاککردنی ئەکاونتی فەیسبووکە، بە شێوەیەکی تر ئەمە هاککردنی پێ ناوترێ و تەنها خەلەتاندنە، بەم جۆرە هاکەر ئەچێت سایتێكی تر دروست ئەکات و فایلێك لە سایتەکە دائەنێت و پاشان لینکی فایلەکەت بۆ ئەنێرێت .. کە لینکەکەی هاکەرەکەت کردەوە … یەکسەر تۆ ئەچیتەوە سەر پەڕی لۆگینی فەیسبووك، واتا وەکو ئەوە وایە فەیسبووکت کردبێتەوە و بلێ ئیمەیل و پاسۆرد داخل بکە … مەترسییەکە ئالێرەیە، لەراستیدا ئەگەر ئیمەیل و پاسۆرد داخل بکەی راستەوخۆ ئیمەیل و پاسۆردەکەت بۆ هاکەرەکە ئەروا .. خۆ ئەگەر بشزانیت کە ئەمە پەرەی تەزویرە و ئەگەر بە هەڵە ئیمەیل و پاسۆردیش داخل بکەیت هەر زەرەرتە. چونکە ئایپییەکەتی هەر بۆ ئەروا بۆیە لەم بارەدا ئاساییە لینکەکە بکەیتەوە بەس هیچ داخل مەکە و تەواو
.
… ٢) کیلۆگەر
.
ئەم رێگایە بەڕای من ئاسانترین و سەرکەوتووترین ڕێگای هاکی فەیسبووکە، کیلۆگەر پرۆگرامۆکەیەکی بچووكە کە هاکەر بۆ کۆمپیتەری بەرامبەری ئەنێرێت .. بۆ نموونە من لینکیێك بۆ تۆ ئەنێرم تۆ ئەو لینکە ئەکەیتەوە .. یەکسەر داونلۆدی یەتە سەر و ئەبێ داونلۆدی بکەیت کە داونلۆدت کرد تۆ هەر وا ئەزانی بەرنامە و شتە .. ئینجا لە کۆمپیتەرەکەتا ئەیکەیتەوە .. لەو دەقەیەی کە ئەیکەیتەوە تا ئەو دەقەیەی کۆمپیتەرەکەت فۆرمات ئەکەیت .. لەم ماوەیەدا هەر دوگمەیەك لە کیبۆردەکەت دابگیرێت یەکسەر بۆ هاکەرەکە یەت ئەلێ ئەو دوگمەیەی داگرت .. جا تۆش خۆ کە فەیسبووکەکەت ئەکەیتەوە پاسۆردەکەت لێ ئەیەیت بە کیبۆرد راستەوخۆ چی بنووسیت بۆ هاکەر ئەروا .. مەرج نییە کیلۆگەرەکەت لەرێگەی لینکی فەیسبووکەوە بۆ بنێرێت، لەوانەیە بە سیدی یان فلاش میمۆری یان هەر شتێکی تر … گرنگ ئەوەیە بێتە کۆمپیتەرەکەتەوە و لەناو کۆمپیتەرەکەتا بکرێتەوە …
.
٣) ستیلەر
.
ستیلەر رێگەیەکی باوە ئەمەش بە هەمان شێوەی کیلۆگەر ئەبێت فایلێك دروست بکەیت و بینێری بۆ کۆمپیتەری بەرامبەر .. جا چی لەرێی سیدی یان فلاش میمۆری یان فەیسبووک یان هەر شتێك .. بەس یەك شتی لە کیلۆگەر جیاوازە .. ئەمە هەلناستێ بەوەی کە چی لەسەر کیبۆرد لێ بدەیت بۆتی بنێرێ، ئەگەر تۆ چەند پاسۆردت Save کردبێت لە کۆمپیتەرەکەت ئەوە هەر هەمووی ئەنێرێ بۆ هاکەر … واتا ئەگەر من فایلی ستیلەرەکەم بۆت نارد و تۆش کردتەوە. ئەوە هەرچی پاسۆردی سەیڤکراوی تۆیە بۆ من یەت .. جا پاسۆردی yahoo و Skype و فەیسبووک و هەمووی … بەس ئەگەر هیچت سەیڤ نەکردبێ ئەوە من ناتوانم هاکت بکەم …
.
٤) سیزن هاکینگ
.
ئەمە ترسناکترین ڕێگەی هاکە چونکە بەبێ ناردنی هیچ لینکێك و بەبێ ناردنی هیچ فایلێك و بەبێ ئەوەی پاسۆردەکەشت بزانێت یەتە فەیسبووکەتەوە .. ئەمەش لەرێگەی زانینی کووکییەکانە، زۆر لەسەر ئەم بەشە برۆم ئەبێ تا یەک هەفتەی تر بەس شت بنووسم بەس تەنها ڕێگەی خۆ پاراستنەکەتان بۆ دا ئەنێم ئەویش: برۆ بۆ ئەکاونت سێتینگس ئینجا لەلای چەپ بەشی سێکوریتی هەلبژێرە … پاشان یەکەم دانە کلیك بکە کە نووسراوە سێکوری براوسینگ پاشان چوارگۆشەیەکی بچووك ئەبێتەوە … تۆ سەحێك لەو چوارگۆشەیە بدە و کلیك لەسەر سەیڤ چێنجس بکە و تەواو .. خۆ ئەگەر خۆی سەحەکەی لێدرابوو ئەوە هیچ کێشەت نییە ..
.
. ٥) سایدجاکینگ و فایەرشیپ
.
ئةم رێگەیە لەپێش ساڵی 2010 ــەوە بەکار ئەهێنرا کە بروا ناکەم ئێستا باوی مابێت … رێگەیەکی زۆر زۆر ئاسانە بەس ئەوانەی خەتی ڕێبەر و تیشك و ماکس ــیان هەیە بێ خەم بن لەمە چونکە ناتوانن لەرێگەی ئەم رێگەیەوە هاکبکرێن .. بەلکو بەس بۆ ئەو خەتانەیە کە شەبەکەی وای-فای ــیان هەیە … بەهۆی ئەم رێگایەوە ئەتوانی هەموو ئەو کەسانە بدۆزیتەوە کە لەسەر شەبەکەی وای-فای ــەیەکی تۆن و پاشان بچیتە ناو فەیسبووکی هەر کامێکیان کە بتەوێ … بەس بە مەجێ ئەبێ لەسەر هەمان شەبەکەکەی خۆت بێت …
.
٦) هاککردن لەرێگەی مۆبایلەوە
.
زیاتر لە 1 ملیۆن بەکارهێنەری فەیسبووک مۆبایلی کۆنێکت کردووە بە فەیسبووکەکەیەوە .. هەنێك پرۆگرامی مۆبایل هەن کە دەستکەوتنیان زۆر ئاسانە، لەرێگەی ئەم پرۆگرامانەوە بە بلوتوث ئەتوانی بچیتە مۆبایلی کابراوە ئینجا لە موبایلەکەیا فەیسبووکەکەی لۆگین بووە .. لەوێ ئەتوانی پاسۆردەکەی بگۆریت و بیکەیتە ئەو پاسۆردەی کە ئەتەوێت ..
.
٧) دی ئێن ئێس
.
سپووف ئەم رێگایەی هاککردنم زۆر بە دڵە و 100% کار ئەکات … وەکو پەرەی تەزویرە بەلام لینکەکەی ڕێك فەیسبووک دۆت کۆمە و هیچ فەرقی پێناکرێ و هەست ناکرێ کە پەرەی تەزویرە .. واتا هیچ جیاوازی نەبێ لینکەکەشی هەمان لینکی فەیسبووك بێت .. هەرکاتێک نێچیر فەیسبووکەکەی کردەوە یەکسەر ئیمەیل و پاسۆردەکەی بۆ تۆ یەت …. بەس ئەمە زۆر قورسە و کەم کەس ئەیزانن .. چونکە ئەگەر من بمەوێ تۆ هاک بکەم بەهۆی ئەم رێگەیەوە .. ئەوا ئەبێ بزانم خەتەکەت چییە .. بۆ نموونە Reber ــە .. ئەبێ من بچم کۆمپانیای ڕێبەر هاك بکەم و ….. پاشان ئاوایە شتەکان کە هەمووی باس بکەم زۆری ئەوێت … بەس گرنگ ئەوەیە لێرە تۆ خەتێك ئیش پێ بکەیت کە بەقووەت بێت .. ڕێبەر و ماکس مشکیلەیان نییە …
.
٨) فلاش مێمۆری هاکینگ
.
ئەم رێگایە زۆر خۆش و ئاسانە .. پرۆگرامۆکەیەکی بچووك ئەخەمە ناو فلاش مێمۆرییەکەم .. یەم فلاشەکە ئەکەم بە کۆمپیتەرەکەی تۆیا و یەکسەر دەری ئەهێنمەوە .. بە 2 چرکە هەرچی پاسۆردی سەیڤکراوی تۆیە ئەیدزم .. ئەم رێگایە زۆر ئاسان و سەرکەوتووە بۆیە کە سیقە بە کەسێك ناکەن مەهێلن فلاش مێمۆری بخاتە کۆمپیتەرەکەتانەوە …
.
٩) نێتۆرك ئەتاك
.
ئەمە لە کاتێکایە کە خەتەکەت بە تەواوی هاککرابێت .. بۆ نموونە ڕێبەر هەمووی هاککرابێت ئەوا هاکەر ئەتوانێ پاسۆردی فەیسبووکی هەر کەسێ بزانێت کە رێبەر بەکار ئەهێنێت … ئەم رێگایە بروا ناکەم بە هەر هەمووی 50 کورد بیزانن …
.
١٠) بۆتنێت
.
ئەم رێگەیەش بروا ناکەم هیچ کەسێ بیزانێ تەنها نووسینگەی ئێف بی ئای و چەند نووسینگەیەکی ئەمریکی و ڕووسی و سی ئای ئەی نەبێت چونکە لەرێگەی ئەمەوە ئەتوانی هەر شتێ بتەوێ هاکی بکەی بەبێ هیچ بەربەستێك … وەکو ئاو خواردنەوە وایە .. بەس کەس نایزانێ تەنها نووسینگە حکومیەکان نەبێ .
.
.
.

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!