زۆر کات هەندێک وردەکارى هەن لەو ئامێرانەدا کە بەکاریان دەهێنیت وات لێدەکەن بپرسیت بۆ وایە؟ ئەو کەسانەى ئایفۆن بەکاردەهێنن زۆر کات دەپرسن بۆ کاتێک تەلەفونیان بۆ دێت هەر جارە و بە شێوەیەکە!
ئەگەر تۆش ئایفۆن بەکاردەهێنیت و تا ئێستا نەتزانیوە نهێنى ئەم دوو هەڵبژاردنە چییە و لە چ کاتێکدا یەکیانت دەداتێ تا وەڵامى تەلەفونەکانت بدەیتەوە ئەوا پێویستە ئێستا وەڵامەکەى بزانیت.
هەندێک جار کە تەلەفونت بۆ دێت ئەم هێڵە ڕیکەت دەداتێ کە دەبێت بۆ وەڵامدانەوە دەستى لەسەر ڕابگریت و تا کۆتاى هێڵەکە بڕۆیت.
.
هەندێک جارى تریش ئەم دوو هەڵبژاردنەت هەیە کە یەکیان سوورە و یەکیان سەوز و بۆ وەڵامدانەوە دەست لەسەر سەوزەکە ڕادەگریت.
.
ئێستا دەتەوێت بزانیت بۆ ئەمە روودەدات؟
نهێنییەکە لەوەدایە کە مۆبایلەکەت قفڵ کرابێت یان کراوەبێت، کاتێک قفڵ دەکرێت هێڵە ڕێکەکەت بۆ دێت تا وەڵام بەیتەوە، کاتێکیش مۆبایلەکەت کراوەیە دوو هەڵبژاردنە سەوز و سوورەکەت دەداتێ تا وەڵامى تەلەفونەکەى پێ بدەیتەوە.
.
_________________________________