ئاگاداری بۆ به‌كارهێنه‌رانی ڤایبه‌ر

ئاگاداری بۆ به‌كارهێنه‌رانی ڤایبه‌ر

ڤایبه‌ر وه‌ك جێبه‌جێكردنێكى تایبه‌ت به‌ په‌یوه‌ندى ڤیدیۆیى و ئاڵوگۆڕى نامه‌ له‌ كوردستان زۆرترین به‌كارهێنه‌رى هه‌یه‌، ئه‌و جێبه‌جێكردنه‌ به‌هۆى ئاسانى له‌ به‌كارهێنان و یه‌كه‌مین جێبه‌جێكردنى ئه‌و بواره‌ زۆر زوو له‌ جیهان بڵاوبووه‌وه‌، ئێستاش به‌كارهێنه‌رێكى زۆرى جیهانى هه‌یه‌.

لاى به‌كارهێنه‌رانى ئاشكرایه‌ كه‌ ئه‌و جێبه‌جێكردنه‌ چۆن چۆنى كارده‌كات، ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه‌ هه‌ندێك له‌ به‌كارهێنه‌ران به‌ شێوه‌یه‌كى قێزه‌ون ئه‌و ته‌كنۆلۆژیا گرنگه‌ به‌كارده‌هێنن و به‌ شێوه‌یه‌كى هه‌ڕه‌مه‌كى ژماره‌ لێده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندی تازه‌ درووست بكه‌ن به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ له‌لایه‌ن كوڕه‌وه‌ بۆ درووستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كچان، ئه‌وه‌یش به‌ بینینى وێنه‌ى پڕۆفایله‌كانیان.

له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێك له‌ به‌كارهێنه‌ران ژماره‌ى مۆبایله‌كانیان زۆر بڵاوكردبێته‌وه‌ به‌هۆى كاره‌كانیانه‌وه‌، هه‌ندێكیشیان له‌ بێ چانسى خۆیان ژماره‌كایان به‌ر یه‌كێك له‌و به‌كارهێنه‌ره‌ خراپانه‌ بكه‌وێت.

له‌ جێبه‌جێكردنى ڤایبه‌ر به‌كارهێنه‌ر سه‌رپشك كراوه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك ده‌توانى له‌ به‌شى رێكخست وا بكه‌یت كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ لیستى ناوه‌كانى خۆت نین و لاى تۆ ژماره‌كه‌یان خه‌زن نه‌كراوه‌ نه‌ توانن وێنه‌ى پرۆفایله‌كه‌ت ببینن.
له‌ ناو جێبه‌جێكردنى ڤایبه‌ر به‌شى More بكه‌وه‌ ئینجا Settings.
به‌شى Privacy بكه‌وه‌.
ئه‌و لیسته‌ى بۆت ده‌كرێته‌وه‌ له‌ به‌شى خواره‌وه‌ى نووسراوه‌Show Your Photo، ناچالاك بكه‌.
به‌م شێوه‌یه‌ وێنه‌كه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ر ناكه‌وێـ كه‌ ژماره‌یان لاى تۆ سه‌یڤ نه‌كراوه‌.

ئه‌مه‌ش فێركاری به‌ وێنه‌

ئاگاداری بۆ به‌كارهێنه‌رانی ڤایبه‌رئاگاداری بۆ به‌كارهێنه‌رانی ڤایبه‌ر

ئاگاداری بۆ به‌كارهێنه‌رانی ڤایبه‌ر


ئاگاداری بۆ به‌كارهێنه‌رانی ڤایبه‌ر

ئاگاداری بۆ به‌كارهێنه‌رانی ڤایبه‌ر

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!