چۆنیه‌تى پاراستنى لاپه‌ره‌ ( په‌یج ) له‌ هاكکردن و دزین:::بۆ ئه‌دمین و خاوه‌ن په‌یجه‌کان

چۆنیه‌تى پاراستنى لاپه‌ره‌ ( په‌یج ) له‌ هاكکردن و دزین
بۆ ئه‌دمین و خاوه‌ن په‌یجه‌کان
  چۆنیه‌تى پاراستنى لاپه‌ره‌ ( په‌یج ) له‌ هاكکردن و دزین:::بۆ ئه‌دمین و خاوه‌ن په‌یجه‌کان
.
به‌ناوى خواى به‌خشنده‌و میهره‌بان 
 .
ئه‌م کاته‌و گشت لایه‌کتان باش به‌رێزان
وه‌ك ده‌زانن له‌ جیهانى ئینته‌رنیتدا گه‌وره‌ترین کێشه‌ کێشه‌ى هاكکردنه‌
وه‌ ئه‌وانه‌ى به‌کار هێنه‌رى ئینته‌رنێتن به‌ به‌رده‌وامى هه‌ره‌شه‌ى هاك کردنیان له‌سه‌ره‌
 .
هه‌وڵ ده‌ه‌م لێره‌ هه‌موو رێگا چاره‌کان به‌ کورتى باس بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ى له‌ هاك به‌دووربن 
و خۆتان و کۆمپیوته‌ر و ئیمه‌یل و لاپه‌ره‌کانتان پارێزراو بێت 
 .
سه‌ره‌تا باسى چۆنیه‌تى هاك کرنه‌که‌ ده‌که‌م بۆتان
 .
چۆن که‌سێك هاك ده‌کرێت ؟
 .
هاك کردن زۆر رێگاى هه‌یه‌ و زۆر شیواز و پرۆگرامى هه‌یه‌
ئه‌و که‌سانه‌ى که‌وا پێیان ده‌وترێ هاککه‌ر که‌وانه‌ %٩٥ ته‌نها ده‌توانن پاسسوۆردى ئیمه‌یله‌کان بدزن
به‌چه‌ند رێگایه‌کى ئاسان وه‌ له‌ % ٥ ى ئه‌وانى ترن که‌وا هاکى کۆمپیوته‌ر و فایله‌ تایبه‌تیاکان و ماڵپه‌ر و شت ده‌که‌ن
ئه‌وانیش هه‌یانه‌ به‌رێگاى ئاسان و به‌رێگاى گران ، ئێمه‌ باس له‌ رێگاکان ناکه‌یت
به‌ڵام شێوازه‌کان باس ده‌که‌ین تا تۆ ئاگاداریبیت لێیان
 .
♦ له‌رێگاى په‌ره‌ى ته‌زویر که‌وا هه‌ر زۆر زۆر ئه‌م رێگایه‌
لاپه‌ره‌یه‌کى ته‌زویر دروست ده‌که‌ن وه‌ك لاپه‌ره‌ى ( فه‌یسبووك ، یاهۆ ..هتد )
ده‌ینێرن بۆ که‌سى به‌رامبه‌ر و که‌سى به‌رامبه‌ر که‌ ناو و پاسوۆردى داخڵ ده‌کات ئه‌وا بۆ کابراى هاککه‌ر ده‌چێت
 .
 له‌رێگاى ناردنى فایلى ترۆجانى جا له‌رێگاى چاته‌کانه‌وه‌ بێت
یانیش به‌ ئیمه‌یل یانیش به‌ فلاش میمۆرى و …هتد
ئه‌م فایله‌ ترۆجانانه‌ وه‌ك لاپه‌ره‌ى ته‌زویره‌که‌ وان به‌ڵام جیاوازیان ئه‌وه‌یه‌
پێویس به‌وه‌ ناکات ئیمه‌یل و پاسسوۆرد بنوسى خۆى ئیمه‌یل و
پاسسوۆرده‌ هه‌ڵگیراوه‌کانى ناو کۆمپیوته‌ر کۆپى ده‌کاو ده‌ینێرێت
بۆ ئیمه‌یلى هاكکه‌ره‌که‌
 .

 له‌رێگاى فلاش میمۆرى و میمۆرى
ئه‌م رێگایه‌ ئاوایه‌ که‌سى هاککه‌ر به‌رنامه‌یه‌کى کۆپى که‌رى ئیمه‌یل و پاسووۆرد که‌ هه‌ر ترۆجانه‌ ئه‌ویش ده‌خاته‌ فلاشه‌یه‌که‌وه‌ که‌ فلاشه‌که‌ى
ده‌خاته‌ سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌ت ئه‌وا هه‌موو زانیاریه‌کان بۆناو فلاش میمحۆریه‌که‌ به‌ شاراوه‌یى کۆپى ده‌کات .
 .
هاك کردنى ئه‌کاوون له‌ ده‌ست دانى هه‌موو زانیارى و تایبه‌تمه‌ندیه‌کانتان
هاك کردنى لاپه‌ره‌ش به‌ هاك کردنى ئه‌کاون ده‌ست پێده‌کات ..
 .
رێگاى تریش زۆره‌ به‌ڵام ئه‌وانه‌ سه‌ره‌کیترین رێگان و زۆریش باون
که‌وا ئێستا کارى پێده‌که‌ن .
 .
————————–————————-
 .
چۆن خۆت له‌ هاك ده‌پارێزى ؟ 
 .
بۆ خۆپاراستن له‌ هاك به‌هه‌مان شێوه‌ زۆر رێگا هه‌یه‌
من لیره‌دا سه‌ر که‌وتوترین رێگاکان باسده‌که‌م له‌وانه‌ :
 .
♦ به‌کار هێنانى دژه‌ ڤایرۆسێکى ئه‌سڵى چونکه‌ دژه‌ ڤایرۆس
رێگرى ته‌واوى ڤایرۆس و ترۆجانه‌کان ده‌کات له‌ دزه‌ کردنیان بۆ کۆمپیوته‌ر
 .
♦ پشکنینى فایل له‌کاتى داگرتنیان و له‌کاتى وه‌رگرتنیان له‌ ئیمه‌یل
پێش ئه‌وه‌ى بیان که‌ینه‌وه‌
 .
♦ ده‌بێت خاوه‌ن لاپه‌ره‌ که‌سێکى شاره‌زا بێت و هۆشیار بێت به‌ رێگاکانى هاك
و هه‌روه‌ها ده‌بێت سسیکیوریتى کۆدى له‌سه‌ر ئیمه‌یله‌که‌ى دانابێت
و هه‌روه‌ها ته‌نها خۆى ئۆونه‌رى لاپه‌ره‌که‌ى بێت و ئه‌کاونته‌که‌شى به‌ موبایله‌وه‌
به‌سترابێته‌وه‌ .
 .
♦ هه‌روه‌ها ده‌بێت ئۆونه‌رى په‌یج له‌ ئه‌کاونته‌که‌ى خۆى زیاتر له‌ ئیمه‌یلێك بلکێنێت به‌
ئه‌کاونته‌که‌یه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌لى له‌ده‌ست چوونى نه‌ك هه‌ر نه‌بێت ئاسته‌م بێت
 .
♦ ده‌بێت ئه‌و ئه‌دمینانه‌ى لاپه‌ره‌که‌ به‌رێو ده‌به‌ن که‌سانى شاره‌زابن و جێگاى
باوه‌ربن و شاره‌زایان هه‌بێت له‌ بابه‌ته‌کانى هاك
 .
♦ پشکنینى فلاش میمۆرى و میمۆرى پێش ئه‌وه‌ى بیان که‌یته‌وه‌
 .
♦ نه‌ کردنه‌وه‌ى ماڵپه‌ره‌ سێکسیه‌کان و خۆ به‌ دور گرتن له‌ کراکى
به‌ ترۆجان پێچراوو
 .
♦ به‌کار نه‌هێنانى به‌رنامه‌کانى هاك و به‌رنامه‌کانى دزى کردن به‌هه‌موو
جۆره‌کانیه‌وه‌
 .
♦ خۆ به‌درو گرتن له‌و ماڵپه‌رانه‌ى که‌وا به‌ فرى دانراون
 .
♦ نه‌ کردنه‌وه‌ى ئه‌و رێکلامانه‌ى که‌وا له‌ ماڵپه‌ره‌کان دانراون
:::::::::::….
زۆرسوپاس بۆ:All About PC and NeT
.
هیوادارم سودتان لێ وه‌رگرتبێ :: تۆش به‌ژداربه‌ به‌ نوسینى کۆمێنتى خۆت…
..

 چۆنیه‌تى پاراستنى لاپه‌ره‌ ( په‌یج ) له‌ هاكکردن و دزین:::بۆ ئه‌دمین و خاوه‌ن په‌یجه‌کان

 چۆنیه‌تى پاراستنى لاپه‌ره‌ ( په‌یج ) له‌ هاكکردن و دزین:::بۆ ئه‌دمین و خاوه‌ن په‌یجه‌کان

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!