لەمەودوا دەتوانیت بەبێ ئینتەرنێتیش کۆمێنت بدەیت

لەمەودوا دەتوانیت بەبێ ئینتەرنێتیش کۆمێنت بدەیت
کۆمپانیای فەیسبووک تایبەتمەندییەکی نوێی زیاد کردووە و بە چەند قۆناغێک بۆ هەمووانی بەردەست دەکات.
ئەم تایبەتمەندییە ڕێگەدەدات بە بێ پەیوەست بوون بە ئینتەرنێتەوە کۆمێنت لەسەر پۆستەکان بدرێت و لە کاتی گەڕانەوە بۆ سەر هێڵ کۆمێنتەکانیش جێگیر دەبن و لای هەمووان بینراو دەبن.
هاوکات تایبەتمەندییەکە ڕیگەدەدات لەماوەی کارکردن لەسەر ‫#‏فەیسبووک‬ پۆستەکان داونلۆد بکرێن و لە ئەگەری نەمانی پەیوەندیدا هاوشێوەی بەردەوامبوونی پەیوەندییەکە پۆستەکان بە پێی سیستمێکی تایبەتی فەیسبووک دەربکەون.
بە پێی سایتی ‫#‏زەڤێرج‬ پێشتر لایک و شێر کردنی پۆستەکان لە فەیسبووک بە بێ ئینتەرنێت ئەنجام دەدران بەڵام دانانی کۆمێنت تایبەتمەندییەکی نوێیە.
کۆمپانیای فەیسبووک ئەم تایبەتمەندییە بۆ پاڵپشتی لەو شوێنانە زیاد کردووە کە ئینتەرنێتی باشیان نییە و لە هەموو کاتەکاندا ناتوانن پەیوەست بن پێوەی.
لینکی هەواڵ:

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!