مارک زوکەربێرگ: موسوڵمانان هەمیشە بەخێربێن بۆ فەیسبووک

لەکۆتایدا و لە پۆستێکی تایبەتدا، مارک زوکەربێرگی خاوەن و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فەیسبووک بەفەرمی دوێنی چوارشەممە پشتگیری خۆی بۆ موسڵمانان بەگشتی دەربڕی و لەنوسینەکەیشیدا هیچ کەس و لایەن و شوێنی دیاری کراویشی لە نەکردووەتە ئامانج. ئەمە لەکاتێدایە یەکێک لە پاڵێوراوانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەناوی دۆناڵد ترامپ کە کەسایەتیەکی ملیاردێریشە لە یەکێک لە وتەکانیدا جەخت لەوەدەکاتەوە کە واجبە لەسەر حکومەتی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە شێوەیەکی گشتی و بەتەواوی ڕێگە لە هاتنەناوەوەی موسڵمانان بگرێت بۆ ناو ویلایەتە یەکگرتووەکان و کە لەدوایدا وتەکانی ناوبراو کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە بووە هۆی بێزارکردنی ڕێژەیەکی زۆری دانیشتوانی ئەمریکا بەگشتی و موسڵمانانی ئەم وڵاتە بەتایبەتی.

جێگای ئاماژەیە، مارک لە پۆستەکەیدا دەڵێت “لەدوای هێرشەکانی پاریس و ئەو ڕق لێبوونەوەیە ئەم هەفتەیە دەستی پێکرد، من تەنها دەتوانم وابیربکەمەوە کە ئەو ترسەی موسڵمانان هەستی پێدەکەن ئەوەیە کە ئەوان بەهۆی کرداری کەسانی ترەوە دەچەوسێندرێنەوە”

هەر لە میانەی نوسینەکەیدا دەڵێ “من وەکو جولەکەیەک، باوانم وا فێریان کردووم کە ئێمە پێویستە بەرامبەر گشت هێرشێک بۆ سەر هەر کۆمەڵگایەک بوەستینەوە. تەنانەت، ئەگەر ئەمڕۆ هێرشێک دژی تۆ نەبێت، ئەوە لەوکاتەدا، هێرشەکان بۆ سەر ئازادی بۆ هەر کەسێک دەبێتە هۆی ئازاردانی هەمووان”

مارک درێژە بە نوسینەکەی دەدات و دەنوسێت “ئەگەر تۆ موسڵمانێکیت لەم کۆمەڵگایە، من وەکو سەرۆکی فەیسبووک دەمەوێت بزانن ئێوە هەمیشە بەخێرهاتن بۆ ئێرە (فەیسبووک) و ئێمەش دەجەنگین بۆ پاراستنی مافەکانتان و ژینگەیەکی ئاشتیخواز و پارێزراوتان بۆ دروست دەکەین”

شایەنی باسە، لە ئێستادا فەیسبووک زیاتر لە ملیار و نیوێک بەکارهێنەری مانگانەی هەیە، ئەمەش وای لێدەکات قەرەباڵغترین ناوچەی ناو ئینتەرنێت بێت بە بەرامبەر بە ناوچەکانی تری سەر تۆڕی ئینتەرنێت.

سود وەرگیرا لە بوابة التقنیة

سه‌رچاوه‌:::KiTn.Net تۆری تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!