كاتێك ئێسكی‌ ماسی‌ له‌قوڕگت ده‌گیرێت ده‌بێت چى بكه‌یت؟

Fish

ماسی خۆراکێكی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین و کانزاکان خواردنی ماسی سودێکی زۆری هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی به‌ پێی لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌ هه‌فته‌یه‌کدا ده‌بێت 2 جار گۆشتی ماسی بخورێت.

وه‌ک ده‌زانین ماسی له‌ ئێسک و کڕکڕاگه‌ی زۆر پێک هاتوه‌ بۆیه‌ ده‌کرێت زۆر جار له‌ کاتی خواردن و به‌کارهێناندا توشی ناڕه‌حه‌تی ببینه‌وه‌ وه‌ک گێرانی ئێسکی ماسیه‌که‌ له‌ قوڕگ که‌ له‌وانه‌یه‌ زۆرمان ئه‌م حاڵه‌ته‌مان به‌سه‌رهاتبێت که‌ توشی ناڕه‌حه‌تیه‌کی زۆرمان ده‌کات به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ نه‌توانین خۆراک بخۆین، ،ئه‌مه‌ تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی ئاسانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌کاریێنیت له‌ حاڵه‌تێکی وادا ئه‌گه‌ر هاتوو ئێسکێکی ماسی له‌ قوڕگت گیر بوو به‌ بێ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی نه‌ خۆشخانه‌ بکه‌یت.

چه‌ند دانه‌یه‌ك له‌ زه‌یتون بێنه‌و له‌ناو هه‌ندێك ئاودا بیكۆڵێنه‌و دواتر ئه‌و شه‌ربه‌تی‌ زه‌یتوونه‌ هه‌ر به‌گه‌رمی‌ و به‌ هێواشی و له‌سه‌رخۆ بیخۆره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ شه‌ربه‌تی زه‌یتوونه‌که‌ بۆ چه‌ند خوله‌کێک له‌سه‌ر ئێسک یان دڕکی ماسیه‌که‌ بمێنێته‌وه‌، پاشان و دوای‌ چه‌ند خوله‌كێك ده‌بینیت كه‌ نه‌ ئێسكه‌كه‌ و نه‌ ناڕه‌حه‌تیه‌كه‌شی‌ له‌قوڕگا نامێنێت.

 

ئه‌گه‌ر بڕواش به‌ كاریگه‌ری‌ ئه‌و چاره‌سه‌رییه‌ ناكه‌یت ده‌توانیت تاقی‌ بكه‌یته‌وه‌، بۆنموونه‌ هه‌ندێك ئێسكی‌ ماسی‌ بكه‌ره‌ ناو شه‌ربه‌تێكی‌ كوڵاوی‌ زه‌یتوونه‌وه‌ وه‌ك له‌سه‌ره‌وه‌ باسمان كرد ده‌بینیت كه‌ پاش چه‌ند خوله‌كێك ئێسكی‌ ماسیه‌كه‌ نه‌رم ده‌بێته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك وه‌كو مه‌عكه‌رۆنیه‌کی نه‌رمی لێدێت.

 

 

………….
سه‌رچاوه‌:nrttv.com


كاتێك ئێسكی‌ ماسی‌ له‌قوڕگت ده‌گیرێت ده‌بێت چى بكه‌یت؟

كاتێك ئێسكی‌ ماسی‌ له‌قوڕگت ده‌گیرێت ده‌بێت چى بكه‌یت؟

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!