ھیچ کات سێو پاک مەکەن لەبەر ئەم ھۆکارە

apple1

زۆرجار پێمان دەوسترێت توێکڵی ھەندێک میوە و بەتایبەت سێو سوودی زۆری بۆمان ھەیە، بەڵام بڕوا ناکەین و ھەر لێی دەکەینەوە، بۆ دڵنیابوونەوە لەو قسەیە توێژەرانی ئەمەریکی توێژینەوەیەکی زۆر وردیان ئەنجامدا.

 

لەو توێژینەوەیەدا کە لە زانکۆی یۆوای ئەمەریکی ئەنجامدرا دەرکەوتووە کە لە توێکڵی سێودا ماددەیەکی کیمیایی بوونی ھەیە کە ناھێڵێت ماسوولکەکان بپووکێنەوە، پرۆسەی پووکانەوەش لەلایەن پرۆتینێک بەناوی (ATF٤)ەوە ئەنجامدەدرێت، بەڵام ئەو ماددەیەی ناو توێکڵی سێو دەتوانێت کاری پرۆتینەکە کەم باتەوە و بەوشێوەیە ماسوولکەکان ھەمیشە بەبەھێزیی دەمێننەوە و بێھێز نابن.

 

ھاوکات توێژەران ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە ھەمان ماددە لە تەماتەی سەوزیشدا ھەیە، ھەروەھا زۆرجار دەوترێت “یەک سێو لە رۆژێکدا بخۆ و بۆلای پزیشک مەچۆ”، توێژەران باسیان لەوە کردووە کە مرۆڤ لەکاتی نەخۆشیدا بێھێز دەبێت، بەڵام ئەو ماددەیەی ناو توێکڵەکەی ناھێڵێت بێھێز بێت و ھەست بە نەخۆشی بکات.
 ………
سەرچاوە:SNN

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!