بۆچی ختووکەمان دێت

670px-Tickle-Feet-Step-11

زۆربەی جار تێبینیمان کردوە کاتێ کەسێک دەست دەدات لەپشتی پێیەکانمانەوە ھەست بەختوکە و پێکەنین دەکەین ، زانست ھۆکاری ئەو حاڵەتەی ئاشکراکردوە.بەپێی زانیارییەکان ھۆکارەکەی دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی لەژێر پێیەکاندا ھەستەوەری بچوک ھەن کەگەرمی و ساردی و ھەر گۆرانکارییەکی لەناکاو و بەرکەوتن دەگوێزێتەوە بۆ مێشک تا کارلێکی لەگەڵ بکات دواتر مێشکیش فەرمان دەردەکات بەوەرگرتنی ئەو زانیارییانە.
ھاوکات ئەو ھەستەوەرانە لەبن باڵ و لێوەکان و زمانیشدا ھەیە، لەوبارەیەوە دکتۆر مانفرید شبیتسیر لەنەخۆشخانەی زانکۆی ئۆلمی ئەڵمانی رایگەیاندوە کەمێشک پێیی وایە بەرکەوتنی ئەم ناوچە ھەستیارانە وەک بەشی خوارەوەی پێیەکان بابەتێکی لەناکاوە و بەکاردانەوەی خێرا دەدرێتەوە لەترسی پێکانی لەش، کەئەمەش جیاوازی ناکات لەنێوانی بەرکەوتنی لەش و پێوەدانی مێش.
بەڵام زانستی نوێ پێی وایە ختوکەدانی بنی پێیەکان و پێکەنین و باوەشکردن بەکەسی بەرامبەردا بەھۆی ئەوەوەیە کەمێشک فەرمانی پێ دەدات.
ھاوکات خاتو کریستین ھاریس لەزانکۆی کالیفۆرنیا پێی وایە ختوکە تەنیا کاردانەوەی پاراستنی بەشە ھەستیارەکانی لەشە.
لەلایەکی ترەوە شارەزا (ئەنگرید مۆل) سەرۆکی بەشی نەخۆشیەکانی پێست لەنەخۆشخانەی ھامبۆرگ رایگەیاندوە کەھەندێ ئەندامی زاوزێ بەھەمان جۆر ھەستیارە بۆ ختوکە ئەمەش ھەستێکی باش دەردەکات کاتێ بەری دەکەوێت و مێشکی مرۆڤیش بەرەبەرە فێری ئەو دەرەنجامەی ھەستەکان دەبێت لەو ناوچانەدا.
شارەزایان راشیدەگەیەنن کەبەرکەوتنی ھەندێ لەو شوێنانەی کەنابینرێت بەچاو زیاتر ختوکەیان دێت وەک لەناوچەکانی تر، ئەمەش روونی دەکاتەوە کەبۆچی پشتی پێیەکان زۆرتر ھەستی ختوکەی پێ دەکرێت.

……..

سةرجاوة:SNN

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!