چۆن كۆتایی به‌ زیبكه‌ ده‌هێنیت؟

120104_5513ed98b5d895513ed98b5dc0

دروستبوونی زیبكه‌ و خاڵه‌ ره‌شه‌كانی سه‌ر پێست یه‌كێكه‌ له‌و گرفتانه‌ گه‌نجا به‌ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن ،بۆئه‌وه‌شی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان بتوانیت رێگری له‌ دروستبوون یان نه‌مانی زیبكه‌ بكه‌یت ئه‌وا گرنگی به‌و خاڵانه‌ بده‌ تاوه‌كو به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌ زیبكه‌ و خاڵه‌ ڕشه‌كانی پێست رزگارت بێت : 

•           سه‌وزه‌وات : هه‌وڵ بده‌ له‌ خواردنی ژه‌مه‌ سه‌ره‌كییه‌كاندا سه‌وزه‌وات هه‌بێت ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیی هه‌یه‌تی به‌هۆی بوونی كلۆرۆفیل و ڤیتامین A وبه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی رێگری له‌ زیبكه‌ و یارمه‌تی سوتانی چه‌وری و دواكه‌وتنی پیری ده‌دات. •           خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی ترشه‌ چه‌وره‌كانی وه‌ك ئۆمیگا-3ی تێدایه‌ وه‌ك ماسی و یان زه‌یتی ماسی به‌تایبه‌ت سه‌له‌مون و سردین و تونه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی زیادكردنی ئاره‌زووی خواردن. •           ئه‌و خۆراكانه‌ مه‌خۆ كه‌ بڕێكی زۆر له‌ شه‌كری تێدایه‌ و كاریگه‌ری سلبی له‌سه‌ر روخسار ده‌بێت و هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌نسۆلین له‌ خوێندا ،خراپترین كاریگه‌ریشی ده‌ركه‌وتنی زیبكه‌یه‌. •           هه‌وڵبده‌ رێژه‌یه‌كی باش له‌ برنج  و په‌تاته‌ و گێزه‌ر و كه‌ره‌وز بخۆ چونكه‌ رێژه‌یه‌كی باش له‌كاربۆهیدراته‌ به‌سوده‌كانی تێدایه‌ بۆ ته‌ندروستی. •           رۆژانه‌ خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر له‌ ئاو كه‌ ئه‌مه‌ش پارێزگاری له‌ وشكبوونه‌وه‌ی پێست و دواكه‌وتنی پیری ده‌كات،هه‌روه‌ها هه‌وڵبده‌ لیمۆبخۆیت چونكه‌ به‌سوده‌ بۆپاككردنه‌وه‌ی خوێن و له‌ش له‌ ژه‌هراویبوون ده‌پارێزێت . •           خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی زیبكه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زۆرباش و كاریگه‌ر . •           گرنگیدان به‌خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ كه‌ سودێكی باش به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت .

 
سه‌رچاوه‌:باخچه‌


چۆن كۆتایی به‌ زیبكه‌ ده‌هێنیت؟

چۆن كۆتایی به‌ زیبكه‌ ده‌هێنیت؟

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!