چۆن دڵت لە پیربوون دەپارێزێت؟

heart

توێژینەوەیەکی ناوەندى ئەمریکی بۆ بەگژداچوونەوەى نەخۆشییەکان و خۆپاراستن لێیان دەڵێت: ٦٩ ملیۆن ئەمریکایی تەمەنى دڵیان بە پێنج ساڵ لە تەمەنى خۆیان گەورەترە کە دەکاتە ڕێژەی لەسەدا (٤٠)ى دانیشتووانى ئەو وڵاتە، بۆیە تۆم فریدین بەڕێوەبەرەی ئەو ناوەندە ئەمریکییە چەند ئامۆژگاریی و ڕێنماییەک دەخاتەڕوو بۆ ئەوەى لەڕێگەیانەوە پارێزگارى لە تەندروستی دڵەکانمان بکەین و نەهێڵین زوو پیرببن.

 

ئەو پسپۆڕە دەڵێت مرۆڤ لەڕێگەى چەند گۆڕانکارییەکەوە لە ستایلی ژیانیدا، دەتوانێت خۆی لە ڕێژەی لەسەدا ٧٥ی ئەو نەخۆشییانە بپارێزێت کە دووچارى دڵی دەبن.
گۆڕانکارییەکانیش بریتین لە:

• وەرزش کردن
• خۆپاراستن لە خۆراکى چەور
• وازهێنان لە جگەرەکێشان، چونکە بەپێی وتەى ئەو پسپۆڕە، وازهێنان لە جگەرەکێشان تەنیا بۆ ماوەى یەک ساڵ، دڵ ١٤ ساڵ گەنج دەکاتەوە.

• خواردنى چەرەزات: بە تایبەت کاجۆ و بادەم کە ڕێژەی کۆلیسترۆڵ دادەبەزێنن.
• خواردنى پاقلەمەنیی: پاقلەمەنییەکان ڕیشاڵێک بۆ لەش دابین دەکەن کە تواناى توانەوەى هەیە و کۆلیسترۆڵ و فشارى بەرزى خوێن دادەبەزێنێت.
• کاکاو: کە بەهۆی بوونی هەردوو ماددەى (بۆلیفینۆل) و (فلافۆنۆید) تیایدا خوێنبەرەکان لەو نەخۆشی دەپارێزێت.

……………

س: NRT2

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!