بۆ ئەوانەی سەرئێشەیان هەیە

Headaches

ئێستا لەو دۆخە نالەبارەی كە تێیدا دەژین، بەهۆی چەندین كێشەی سیاسی و ئابووریەوە سەرئێشە زۆری نەماوە ببێتە نەخۆشیەكی درێژخایەن و هەندێكیش لە ئێمە خوویان بە دەرمانە هێوركەرەوەكان گرتووە كە باش نییە، بەڵام هەندێك خۆراك هەیە بەبێ ئەوەی زیانی هەبێت، لە سەر ئێشە ڕزگارمان دەكات.

1. خواردنەوەی ئاو: یەكێك لە كاریگەرترین چارەسەر بۆ نەهێشتنی سەرئێشە ئاوە، ئەگەر هاتوو تووشی كارێكی زۆر بووی، یان هەندێك وەرزشی قورست كرد یاخود ئاو لە لەشتدا كەم بوو، ئەوا تووشی سەرئێشە دەبین بۆ یە پسپۆران پێمان ڕادەگەیەنن كە ڕۆژانە لە هەشت پەرداخ ئاو كەمتر نەخۆینەوە، هەروها دەتوانین بڕێكی كەم ئاوی لیمۆی تێبكەین، بۆ ئەوەی زووتر لە سەر ئێشە ڕزگارمان ببێت.

2. چەرەزات: بەهۆی ئەوەی چەرزات بڕێكی زۆر ڕیشاڵی تێدایەو لەهەمان كاتدا یارمەتی لەش دەدات بۆ زۆر كەم كردنەوە یاخود نەهێشتنی سەرئێشە.

3. خۆراكە ئاویەكان: هەموومان دەزانین كە خۆراكە ئاویەكانی وەك ماسی و گیاندارەكانی دیكە، بڕێكی زۆر لە ئۆمێگا3 یان تێدایەو ئەویش كاریگەری زۆری بەسەر نەهێشتنی سەر ئێشە هەیە، بەتایبەت ماسی تونەو سەلەمون.

4. ڕۆن یاخود زەیتی زەیتوون: زەیتی زەیتوون بڕێكی زۆر لە ڤیتامین ئی تێدایەو یارمەتی لەش دەدات بۆ ڕێكخستنەوەی ڕێرەوی خوێن و هەروەها كەمكردنەوەی هەوكردن و كەسەیش لە سەرئێشە ڕزگار دەكات.

5. سێوی ژێرزەوی: هەرچەندە سێوی ژێرزەوی یەكێكە لەو خۆراكانەی كە خەڵكی لە ڕشانەوە دوور دەخاتەوە، لە هەمان كاتدا لەناوبەری سەرئێشەیە، خواردنی سێوی ژێرزەوی زۆر لە دەرمانە كیمیاویە هێوركەرەوەكان باشترە.‬

……………………..

كورديو kurdiu.org


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!