بزانە ئایفۆن لە وڵاتاندا نرخەکەى چەندە؟

new-iphone-6-HD-wallpapers_2

هەرچەندە مۆبایلی ئایفۆن لەسەرانسەری جیهاندا بەربڵاوە، کەچی لە هەر وڵاتێکدا بە نرخێک دەفرۆشرێت.

 

بەپێی بەدواداچوونەکان کە بۆ زانینی نرخی ئایفۆن لە وڵاتە جیاوازەکاندا کراون، دەرکەوتووە لە بەرازیل مۆبایلێکی ئایفۆن بە نرخی (١١٠٧) دۆلار دەفرۆشرێت، کە ئەوەش دووهێندەى نرخەکەیەتی لەو وڵاتەی کە بەرهەمی دەهێنێت، واتا ئەمریکا، کە لەوێ ئایفۆن بە نرخی ٦٤٩ دۆلار دەخرێتە بازاڕەوە.

بەپێی بەدواداچوونێکیش کە کۆمپانیاى (WebpageFX) بۆ پەرەپێدانى وێب ئەنجامیداوە، بە بەراورد بە تێکڕاى داهاتى تاکە کەس، بەرزترین نرخی ئایفۆن لە ئیندۆنیسیایە. لەبەرامبەریشدا لە ئەمریکا بە کەمترین نرخ دەفرۆشرێت.

هەر بەپێی ئەو زانیارییانە، بەشێوەیەکی گشتی تێکڕاى نرخی فرۆشتنی ئایفۆن لە جیهاندا لەنێوان ٧٠٠ بۆ ٨٠٠ دۆلاردایە. لەنێوان وڵاتە ئەوروپاییەکانیشدا سوید بەرزترین نرخی بۆ فرۆشتنی ئەو بەرهەمەى ئەپڵ تۆمارکردووە، کە لە بازاڕەکانى ئەو وڵاتەدا ئایفۆن بەى ٨٧٦ دۆلار دەفرۆشرێت. لە باشووری ئەفریکاش بە زۆرترین نرخی کیشوەری ئەفریقا ئایفۆن دەفرۆشن، کە بریتییە لە ٨١٨ دۆلار بۆ هەر ئامێرێک.

…………………

سه‌رچاوه‌ : NRT2

 


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!