مانای ئه‌و ژمارانه‌ به‌سه‌ر میوه‌كانه‌وه‌ چیه‌؟

fruit

له‌ كاتی كڕینی میوه‌دا له‌ بازاڕ، زۆرجار له‌زگه‌یه‌ك به‌ میوه‌كانه‌وه‌ ده‌بینین كه‌ نازانین مانایان چیه‌، له‌ كاتێكدا زانینی مانای ئه‌و ژمارانه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت میوه‌ی ته‌ندروست بكڕین.
گه‌ر هاتوو میوه‌كه‌ ژماره‌یه‌كی له‌سه‌ر بوو كه‌ له‌ 5 خانه‌ پێك هاتبوو، سه‌ره‌تای ژماره‌كه‌شی به‌ ژماره‌ 9 ده‌ستی پێكردبوو، ئه‌وا مانای ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و میوه‌یه‌ به‌ په‌ینی سروشتی گه‌وره‌ كراوه‌و میوه‌یه‌كی سروشتیه‌.

گه‌ر ژماره‌ی له‌زگه‌كه‌ له‌ 4 خانه‌ پێك هاتبوو، سه‌ره‌تای ژماره‌كه‌ش به‌ 3 یاخود به‌ 4 ده‌ستی پێكردبوو كه‌ ئه‌مه‌یان زۆر باوه‌ له‌ بازاڕدا، ئه‌وا مانای ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و میوه‌یه‌ له‌ به‌مادده‌ی كیمیایی و له‌ ژوره‌ پلاستیكیه‌كاندا  گه‌وره‌ كراوه‌.

گه‌ر ژماره‌كه‌ش له‌ 5 خانه‌ پێك هاتبوو وه‌ سه‌ره‌تای ژماره‌كه‌ش به‌ 8 ده‌ستی پێكردبوو، ئه‌وا مانای ئه‌وه‌یه‌ میوه‌كه‌ ته‌واو كیمیاییه‌و له‌ تاقیگه‌دا به‌رهه‌مهاتووه‌، كه‌ ئه‌م جۆره‌ میوه‌یه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی داواكاری له‌سه‌ر نییه‌ له‌ بازاڕدا كه‌مه‌.

 

خه‌ڵك

http://xelk.org/xezan/dreja.aspx?=hewal&jmare=26187&Jor=54

 


مانای ئه‌و ژمارانه‌ به‌سه‌ر میوه‌كانه‌وه‌ چیه‌؟

مانای ئه‌و ژمارانه‌ به‌سه‌ر میوه‌كانه‌وه‌ چیه‌؟

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!