سوده‌كانی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ ئاو له‌گه‌ڵ لیمۆ بزانه‌

a5f2e9f3ba2f6269532a5769b96e2f60_L

ماڵپه‌ری‌ (به‌یان)ی‌ عه‌ره‌بی‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ خواردنه‌وه‌ی‌ په‌رداخێك ئاو له‌گه‌ڵ نیو لیمۆ له‌ڕۆژێكدا دوو جار له‌به‌یانیان و ئیواراندا به‌گه‌ده‌ی‌ به‌تاڵ، كاریگه‌ریه‌كی‌ زۆر باشی‌ ده‌بێت بۆ سه‌رته‌ندر‌وستی‌ له‌ش و یارمه‌تی‌ ده‌دات له‌دابه‌زاندنی‌ كێش و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ هیلاكی‌ و چه‌ندین سودی‌ دیكه‌ی‌ هه‌یه‌.

1-    خواردنه‌وه‌ی‌ ئاو و لیمۆ یارمه‌تی‌ گه‌ده‌ ده‌دات له‌ كرداری‌ هه‌رسكردن و چالاك كردنی‌ كاری‌ گه‌ده‌،
2-    لیمۆ ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر له‌ فیتامین (سی‌) تێدایه‌ كه‌ یارمه‌تی‌ ده‌دات له‌ به‌هێزكردنی‌ به‌رگری‌ له‌ش،
3-    ئا و لیمۆ ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر له‌ پۆتاسیۆمی‌ تێدایه‌ كه‌ یارمه‌تی‌ ده‌دات له‌ ڕێكخستنی‌ فشاری‌ خوێن و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ هیلاكی‌ عه‌قڵ ی‌ و خه‌مۆكی‌،
4-    خواردنه‌وه‌ی‌ ئاو و لیمۆ یارمه‌تی‌ كرداری‌ پاكردنه‌وه‌ی‌ گه‌ده‌ ده‌دات له‌ ترشان و به‌كتریا،
5-    ئا و لیمۆ یارمه‌تی‌ ده‌دات له‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌ی‌ هه‌ناسه‌دان به‌ تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ دوچاری‌ نه‌خۆشی‌ ره‌بو بون،
6-    ئاو و لیمۆ چاره‌سه‌ره‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ دوچاری‌ سه‌رماو ئه‌نفلۆنزاو هه‌لامه‌ت ده‌بن،
7-    خواردنه‌وه‌ ئا و له‌گه‌ڵ لیمۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ هه‌ندێك نه‌خۆشی‌ به‌كار دێت وه‌ك كولیراو مه‌لاریا.

……………………..

ڕادیۆ ناوخۆ

radionawxo.org


سوده‌كانی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ ئاو له‌گه‌ڵ لیمۆ بزانه‌

سوده‌كانی‌ خواردنه‌وه‌ی‌ ئاو له‌گه‌ڵ لیمۆ بزانه‌

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!