چۆن خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ و منداڵه‌كه‌ت ناهێڵی ؟؟؟

pai-702x432

پسپۆڕێكی ئافره‌تی ئه‌ڵمانی رایده‌گه‌یه‌نێ منداڵانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ وه‌كو گه‌وره‌كان  تووشی خه‌مۆكی و په‌شۆكان دێن ، ئه‌ویش له‌وانه‌یه‌ به‌هۆی په‌ستانی زۆری له‌ قوتابخانه‌ یاخوت له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی یانیش  له‌ ماله‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌كانی خێزانه‌كه‌ تووشی كێشه‌ ده‌بێ .

ئه‌م پسپۆڕه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێ ئه‌م خه‌مۆكی و په‌شۆكانه‌ی منداڵ له‌ جه‌سته‌ و كه‌م خه‌وتنی و توش بوونی به‌ ژانه‌ سه‌ر و هه‌روه‌ها ئازاری له‌ گه‌ده‌ و چه‌ندان نیشانه‌ی تر به‌ دیار ده‌كه‌وێ .

له‌م كاتانه‌شدا زۆرێك له‌ دایك و باوكه‌كان به‌ هاوار كردن و خۆ لێ توره‌ كردن لێیان ، ده‌یانه‌وێ ڕه‌وشه‌كه‌ ئارام بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ كارێكی زۆر هه‌ڵه‌یه‌ .

بۆیه‌ له‌ خواره‌وه‌ چه‌ند خاڵێك ئاماژه‌ پێ ده‌كه‌ین كه‌ وه‌كو ئامۆژگاری بۆ ئه‌و دایك و باوكانه‌ی كه‌ منداڵه‌ كانیان تووشی ئه‌م كێشه‌یه‌ ده‌بێت  ئه‌وا ڕه‌چاوی بكه‌ن :

. په‌له‌ی لێ مه‌كه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ خه‌ریكی خۆ گۆڕینه‌ بۆ قوتابخانه‌و یان بۆ هه‌ر شوێنێكی دیكه‌ .

. پێویسته‌ له‌ باوان خشته‌ و پلانێكی باشیان هه‌بی بۆ كورو كچه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی كاته‌كانی منداڵه‌كه‌ پڕ بێ له‌ سوود و زانیاری .

. پیویسته‌ دڵنیا بی ئایا منداڵه‌كه‌ت له‌ ته‌ندرووستی جێگیر و باشدایه‌ ؟؟.

. گوێ بۆ منداڵه‌كه‌ت بگره‌ له‌ هه‌موو كاتی بزانه‌ ده‌یه‌وێ چی بڵێ و چی له‌ دڵدایه‌ .

. له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت بڕۆ ده‌ره‌وه‌ و چه‌ند شوێنێكی پێ بكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی حاڵه‌تی ده‌روونی ئاسایی ببێته‌وه‌ .

له‌ كۆتایشدا پێویسته‌ له‌ سه‌ر دایك و باوك هۆكاری خه‌مۆكی و په‌شۆكاویه‌كه‌ی بزانن و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن .

……….

س rojana.net


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!