كۆمپانیاى ئه‌پڵ ئایفۆنى نوێ

كۆمپانیاى ئه‌پڵ ئایفۆنى نوێ

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ مانگى نۆڤه‌مبه‌رى ئه‌مساڵ كۆمپانیاى ئه‌پڵ ئایفۆنى نوێ ئاشكرابكات كه‌ به‌ ئایفۆن 6S و ئایفۆن 6S Plus ناسراوه‌، له‌ هه‌موو ئامێره‌ نوێكانیش كۆمپانیاى ئه‌پڵ هه‌وڵده‌دات نوێكاریه‌ك بكات و له‌ ئامێره‌كانى پێش خۆى جیایان بكاته‌وه‌، ئه‌وه‌ى لێره‌دا باسى ده‌كه‌ین چه‌ند نوێكاریه‌كه‌ كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌پڵ له‌ ئایفۆنه‌كانى داهاتووى ئاشكرایان بكات ئه‌ویش به‌ پێى ئه‌و زانیارییه‌ دزه‌پێكراوانه‌ى تا ئێستا ده‌ست پێگه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌ جیهانییه‌كان كه‌وتووه‌.

یه‌كه‌م: ته‌كنیكى Force Touch
زۆر دووباره‌ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ئایفۆنى نوێ به‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكرێت، كارى ته‌كنیكى Force Touch دیاریكردنى ئاستى هێزى ئه‌و ته‌چه‌یه‌ كه‌ ئه‌نجامى ده‌ده‌یت، به‌وه‌ش ده‌توانرێت هه‌ر ته‌چكردنێك بۆ مه‌به‌ستێك به‌كاربهێنرێت، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى ئێستا له‌ كاتژمێره‌كه‌یدا هه‌یه‌. نمونه‌: له‌ ئه‌پڵ وۆچ ئه‌گه‌ر ته‌چێكى ئاسایى بكه‌یت ئه‌وا جێبه‌جێكردنێك ده‌كرێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ست هه‌ڵنه‌گریت و به‌رده‌وامبیت ئه‌وا لیستى ئاگاداركه‌ره‌وه‌كانت بۆ ده‌كرێته‌وه‌

دووه‌م: گه‌شه‌پێدانى زیاترى كامێرا
سیاسه‌تى كۆمپانیاى ئه‌پڵ بۆ گه‌شه‌پێدانى كامێرا به‌رزكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى مێگاپیكسڵ نییه‌، به‌ڵكو گرنگیدانه‌ به‌ پێكهاته‌كانى كامێرا و پڕۆگرامه‌ تایبه‌ته‌كانی، هه‌روه‌ك ئه‌وسیساته‌ى له‌ دوایین ئامێره‌كانى ئایفۆن دووباره‌كرده‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و كۆمپانیایه‌ ئه‌وجاره‌ ئه‌و ڕێكاره‌ى ده‌گۆرێت و ده‌گوترێت كامێراى دوواوه‌ى بۆ 12 مێگاپیكسڵ زیاد ده‌كات هه‌روه‌ها كوالیتیه‌كه‌ى بۆ ئاستى DSLR ده‌گۆرێت، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ زیادكردنى كامێرایه‌كى دیكه‌ له‌ پاڵ كامێراكه‌ى دوواوه‌.

سێیه‌م: ڕه‌قه‌كاڵاى A9
پێشبینى ده‌كرێت ئایفۆنى نوێ به‌ ره‌قه‌كاڵاى A9 ده‌وڵه‌مه‌ند بكرێت كه‌ ئه‌وه‌ش خێرای كاركردنى ئه‌و ئامێره‌ زیاترده‌كات.

چواره‌م: زیادكردنى قه‌باره‌ى رام بۆ 2 گێگابایت
ئایفۆنى 6 و 6 Plus رامه‌كانیان 1 گێگابایته‌، ده‌بینرێت كاركردنیشى خێرایه‌، به‌ڵام ده‌گوترێت ئه‌پڵ ده‌یه‌وێت سه‌ركه‌وتنى كاره‌كانى به‌رده‌وامى پێبدات و ئامێره‌كانى سه‌رلیست بمێننه‌وه‌ له‌و رووه‌شیان كارى كردووه‌ بۆ گه‌شه‌ پێدانى قه‌باره‌ى رام و ئامێره‌ نوێكه‌ى بۆ قه‌باره‌ى رام 2 گێگا به‌رز ده‌كاته‌وه‌.

پێنجه‌م: به‌كارهێنانى جۆرێكى به‌هێزترى له‌ ئه‌له‌منیۆم
راپۆرته‌ هه‌واڵه‌كان له‌ باره‌ى ئایفۆنى 6 ئێس و 6 ئێس پڵه‌س، ئاماژه‌ به‌ ڕووپۆشكردنى ئامێره‌كه‌ ده‌كه‌ن به‌ ئه‌له‌منیۆم 7000 كه‌ به‌هێزتره‌ له‌و ئه‌له‌منیۆمه‌ى ئێستا به‌كارده‌هێنرێت و به‌رگه‌ى پیاكێشانى به‌هێزتر ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش هه‌مان ئه‌و مادده‌یه‌ كه‌ له‌ به‌رهه‌مى ئه‌پڵ وۆچ به‌كار هێنراوه‌.

شه‌شه‌م: ته‌مه‌نى پاترى
ده‌گووترێت هه‌ردوو ئایفۆنى نوێ هه‌مان قه‌باره‌ى ئه‌و پاتریه‌یان ده‌بێت كه‌ له‌ ئایفۆن 6 و 6Plus هه‌یه‌ به‌ڵام به‌ بوونى ره‌قه‌كاڵاى A9 و چه‌ند نوێكارى و گۆڕانكاریه‌ك له‌ سیسته‌مى IOS9 پاتریه‌كه‌ش ته‌مه‌نى زیاترى ده‌بێت و شه‌حنى دره‌نگتر داده‌به‌زێت.

____________

بابه‌ت: بۆمان نێرداروه‌

 


كۆمپانیاى ئه‌پڵ ئایفۆنى نوێ

كۆمپانیاى ئه‌پڵ ئایفۆنى نوێ

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!