ئایا غوسل یان له‌ش پیسی چۆن ده‌رده‌كرێ ؟

ئایا غوسل یان له‌ش پیسی چۆن ده‌رده‌كرێ ؟

غوسڵکردن

وسڵی کامڵ ئه‌وه‌یه‌ که‌ نیه‌ت ده‌هێنی و بسم الله ی ده‌که‌ی پاشان هه‌ردوو ده‌سته‌کانت سێ جار ده‌شۆی، پاشان تاراتێکی پاک و خاوێن ده‌گری، ئه‌وجا وه‌ک ده‌سنوێژێک ده‌گری و دوای ئه‌وه‌ سێ جار سه‌رت ده‌شؤی به‌جۆرێک هه‌موو مووه‌کانی سه‌رت ته‌ڕبن هه‌تا ده‌گاته‌ ڕه‌گی مووه‌کان ئه‌وه‌ش به‌ده‌ستهێنان ده‌بێت به‌نێو مووه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ڕ ببن به‌ ته‌واوی ، ئه‌وجا ئاو ده‌گه‌یه‌نێت بۆ هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی تری له‌شی؛ له‌پێشدا به‌لای ڕاست ده‌سپێده‌که‌ی ئینجا لای چه‌پ و ده‌ست له‌گه‌ڵ ئاو پیاکردنه‌کدا ده‌هێنێت به‌هه‌موو ئه‌و جێگه‌یانه‌ی که‌ ده‌ستی ده‌گاتێ..
ده‌توانی پێیه‌کانت هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌سنوێژه‌که‌دا شۆردبن یاخود هه‌ڵی بگری بۆ کۆتایی، واته‌ که‌ ته‌واو بووی ئه‌وجا پێیه‌کانت بشۆی..
ئاوتێوه‌ردان له‌ ده‌م و لووتیش سوننه‌ته‌..
به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م شێوه‌یه‌(غوسڵی کامڵ) ئه‌و فه‌رموودانه‌یه‌: “عن عائشة رضى الله عنها أن النبي صلى الله عليه وسلم كان إذا اغتسل من الجنابة يبدأ فيغسل يديه ثم يفرغ بيمينه على شماله فيغسل فرجه ثم يتوضأ وضوءه للصلاة، ثم يأخذ الماء ويدخل أصابعه في أصول الشعر حتى إذا رأى أن قد استبرأ، حفن على رأسه ثلاث حفنات ثم أفاض على سائر جسده ثم غسل رجليه”
هه‌روه‌ها”ثم يخلل بيديه شعره حتى إذا ظن أنه قد أروى بشرته أفاض عليه الماء ثلاث مرات”.
هه‌روه‌ها”عن ميمونة رضي الله عنها قالت: ” وضعت للنبي صلى الله عليه وسلم ماء يغتسل به، فأفرغ على يديه فغسلهما مرتين أو ثلاثاً ، ثم أفرغ بيمينه على شماله فغسل مذاكيره ثم دلك يده بالأرض ثم مضمض واستنشق ثم غسل وجهه ويديه ثم غسل رأسه ثلاثًا ثم أفرغ على جسده ثم تنحى عن مقامه ذلك فغسل قدميه” هه‌رسێ فه‌رمووده‌که‌ش ئیمام بوخاری و مسلیم گێڕاویانه‌ته‌وه‌(ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت)
وسڵی پێویتیش؛ واته‌ گه‌یاندنی ئاو به‌هه‌موو له‌ش له‌دوای تاراتگرتن(لابردنی پیسییه‌ک به‌عه‌وره‌ته‌وه‌) و هه‌روه‌ها له‌دوای نیه‌ت هێنان و بسم الله ی کردن، ته‌نانه‌ت بۆ ده‌م و لووتی و مووه‌کانی ده‌ره‌وه‌ و ژێره‌وه‌یان(واته‌ لێره‌دا ده‌ستنوێژ ناگیرێت و سوننه‌تانه‌ش وسڵ ناکرێت).

بۆ ئافره‌تان ئه‌گه‌ر خشڵێکیان به‌ خۆوه‌ کردووه‌، له‌کاتی وسڵکردندا بۆیان ده‌گونجێ ئه‌و خشڵآنه‌ له‌ خۆیان نه‌که‌نه‌وه‌ به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ هه‌یه‌ دڵنیایی بکرێت له‌وه‌ی ژێریان ته‌ڕ ده‌بێت، ده‌رباره‌ی گواره‌ش ته‌نها له‌و کاته‌ی ده‌شۆرێت بجوڵێنرێ بۆ ئه‌وه‌ی ئاو بکاته‌ ژێری، کوونی گواره‌که‌ش پێویست نییه‌ ئاو بیگاتێ.
وه‌ ئه‌و ئه‌نگوستیله‌ی له‌ په‌نجه‌ی تی ژێری ته‌ر بێ چونکه‌ ده‌بێ هه‌موو له‌شی ته‌ر بێ
وه‌ بن هه‌نگلیش به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌و شوێنانه‌ی به‌ زه‌حمه‌ت ئاو ده‌یگاتێ‌
خوای گه‌وره‌ش زاناتره
بۆ زانیاری زیات ده‌توانن ئه‌م كتێبه‌ داونلۆد بكه‌ن و سه‌یری بكه‌ن

Download


ئایا غوسل یان له‌ش پیسی چۆن ده‌رده‌كرێ ؟

ئایا غوسل یان له‌ش پیسی چۆن ده‌رده‌كرێ ؟

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!