باس كردنی ریپۆرت (Report ) چیه‌ و بۆ جی به‌كاردێت و چه‌ند جۆری هه‌یه‌: فه‌رمون فێركاری

به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی بۆتان باسی ریپۆرت (Report ) ئه‌كه‌م له‌ فه‌یس بووك دا
ریپۆرت چیه‌ : باشترین رێگایه‌ بۆ رێ گرتن له‌م كه‌سانه‌ی جنێوفرۆش و كرده‌وه‌ی سوكایه‌تی و بێ ئابوری و هه‌ر كارێكی تر كه‌ خراپ بێت یان دژی یاسایی و ببیته‌ نا ره‌حه‌تی به‌كارهێنه‌رانی فه‌یس بووك يان سپام ئەمانەيە هەندێك نموونە بوون كه‌ به‌ ریپۆرت كردنی ئه‌توانی كۆمپانیای لێ ئاگادار بكه‌یته‌وه‌
ئایا له‌ فه‌یس بووكدا چه‌ند جۆر ریپۆرت هه‌یه‌ وه‌ بۆ هه‌ر جۆرێك شێوازی ریپۆرته‌كه‌ چۆنه‌ ؟
بۆ Profiles
واته‌ ریپۆرتكردنی پرۆفایل
1. برۆ ناو پرۆفایلی ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌ته‌وێت ریپۆرتی بكه‌ی
2. له‌ ده‌سته‌ راستی كه‌ڤه‌ره‌كه‌ دوگمه‌یه‌كی … ئاوا هه‌یه‌ كلیك ئه‌كه‌ی ئینجا Report دیاری ئه‌كه‌ی به‌ پێی جۆری سكاڵا كه‌ جۆری ریپۆرته‌كه‌ دیاری بكه‌ و دواتر كۆمپانیا وه‌ڵامی ریپۆرته‌كه‌ت ئه‌داته‌وه‌ له‌ به‌شی ئاگاداریه‌كان (Notifications) یان به‌شی Support Dashboard

بۆ Posts
واته‌ ریپۆرت كردنی پۆست
1.لای ده‌سته‌ راستی پۆسته‌كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ نیشانه‌یه‌كی راست هه‌یه‌ كلیك بكه‌
2.Report post هه‌لبژێره‌ ئینجا له‌ به‌شی
Why don’t you want to see this جۆری سكاڵا كه‌ت دیاری بكه‌

بۆ Posts on Your Timeline
واته‌ ریپۆرت كردنی پۆست له‌ كاتی چوونه‌ ناو پرۆفایلی كه‌سێكه‌وه‌
1. بۆ هه‌ر پۆستێك له‌ ده‌سته‌ راست له‌ سه‌ره‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ نیشانه‌یه‌كی راست هه‌یه‌ كلیك بكه‌
2. دواتر ئه‌مه‌ هه‌لبژێره‌ I don’t like this post و
له‌ Why don’t you want to see this جۆری سكاڵا كه‌ت هه‌لبژێره‌

بۆ Photos and Videos
واته‌ ریپۆرت كردنی وێنه‌ و ڤیدیۆ
1. كلیك له‌ وێنه‌ یان ڤیدیۆكه‌ بكه‌
2. دواتر له‌ خواره‌وه‌ كلیك له‌ Options بكه‌
3.دواتر Report Photo یان Report Video هه‌لبژێره‌
4. لێره‌دا Why don’t you want to see this photo
جۆری سكاڵاكه‌ت هه‌لبژێره‌

بۆ Messages
ریپۆرت كردنی نامه‌
1. نامه‌كه‌ بكه‌ره‌وه‌
2. له‌ ده‌سته‌ راست تۆپێكی وه‌ك گوڵ وایه‌ هه‌یه‌ (Actions)
3. دواتر كلیك له‌ Report Spam or Abuse بكه‌

بۆ Pages
ریپۆرت كردنی په‌یج
1. كلیك له‌م په‌یجه‌ بكه‌ كه‌ ئه‌ته‌وێت ریپۆرتی بكه‌ی واته‌ برۆ ناو په‌یجه‌كه‌
2. له‌ ده‌سته‌ راستی كه‌ڤه‌ره‌كه‌ دوگمه‌یه‌ك هه‌یه‌ به‌م جۆره‌ … كلیك بكه‌
3. كلیك له‌ Report Page بكه‌
4. لێره‌دا What’s wrong with this Page جۆری ریپۆرته‌كه‌ هه‌لبژێره‌

بۆ Groups
ریپۆرت كردنی گرووپ
1.كلیك له‌م گرووپه‌ بكه‌ كه‌ ئه‌ته‌وێت ریپۆرتی بكه‌ی واته‌ برۆ ناو گرووپه‌كه‌
2. له‌ ده‌سته‌ راستی كه‌ڤه‌ره‌كه‌ دوگمه‌یه‌ك هه‌یه‌ به‌م جۆره‌ … كلیك بكه‌
3. كلیك له‌ Report Group بكه‌
4. لێره‌دا What’s wrong with this group
جۆری ریپۆرته‌كه‌ هه‌لبژێره‌
بۆ Ads
ریپۆرت كردنی ریكلام
Hide هه‌لبژێره‌ report a specific ئینجا Hide all from بكه‌ ته‌نها ئه‌شاردرێته‌وه‌
بۆ Comments
ریپۆرت كردنی كۆمێنت
1. له‌ ده‌سته‌ راستی كۆمێنت نیشانه‌یه‌كی هه‌ له‌ هه‌یه‌ كلیك بكه‌
2. ئینجا كلیك له‌ Report بكه‌

تێبینی : ئه‌گه‌ر هه‌ر جۆرێك له‌م جۆره‌ ریپۆرته‌ بكه‌ی به‌ دواداچوون ئه‌كرێت له‌ كۆمپانیا ئه‌گه‌ر دژی یاساكانی فه‌یس بووك بێت ئه‌وه‌ قبوڵی ئه‌كه‌ن تۆمات باری ئه‌كه‌ن وه‌ ده‌ست خۆشی له‌ تۆش ئه‌كه‌ن بۆ ئاگاداریكردنه‌وه‌یان به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر بۆ خۆشی ریپۆرتی بكه‌ی كه‌سه‌كه‌ هه‌موو یاسایه‌كی جێ به‌ جێ كردبێت ئه‌وه‌ ریپۆرته‌كه‌ت قبوڵ ناكرێت
ئاماده‌كردنی : محمد باڵه‌ك

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!