درۆکردن به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ره‌وه‌، صلی علیه‌ وسلم !

فه‌رمووده: 
درۆکردن به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ره‌وه‌، صلی علیه‌ وسلم !
فه‌رموده‌کانی فتح الباري بشرح صحیح المسلم دا هاتوه‌ که‌ ده‌فه‌رموێت :
درۆکردن به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ره‌وه‌، صلی علیه‌ وسلم !
.
درۆکردن به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ره‌وه‌، صلی علیه‌ وسلم !
فه‌رموده‌کانی فتح الباري بشرح صحیح المسلم دا هاتوه‌ که‌ ده‌فه‌رموێت :
حدثنا ‏ ‏أبو بكر بن أبي شيبة ‏ ‏حدثنا ‏ ‏غندر ‏ ‏عن ‏ ‏شعبة ‏ ‏ح ‏ ‏و حدثنا محمد بن المثنى ‏ ‏وابن بشار ‏ ‏قالا حدثنا ‏ ‏محمد بن ‏ ‏ ‏ ‏ جعفر ‏ ‏حدثنا ‏ ‏شعبة عن ‏ ‏منصور ‏ ‏عن ‏ ‏ربعي بن حراش ‏ ‏أنه سمع ‏ ‏عليا ‏ ‏رضي الله عنه ‏ ‏يخطب قال
‏ ‏ ‏قال رسول الله ‏ ‏صلى الله عليه وسلم ‏:{ ‏لا تكذبوا علي فإنه من يكذب علي ‏ ‏يلج ‏ ‏النار} .واتا: درۆ مه‌که‌ن به‌ده‌م منه‌وه‌ و به‌ناومنه‌وه‌ ، هه‌رکه‌سێك درۆبکات به‌ده‌م منه‌وه‌ ده‌چێته‌ ئاگره‌وه‌ .
‏له‌ ریوایه‌تێکیتردا هاتوه‌ که‌ ده‌فه‌رموێت :( من تعمد علي كذبا فليتبوأ مقعده من النار ) هه‌رکه‌سێك به‌ ئه‌نقه‌ست درۆی به‌ده‌م منه‌وه‌کرد با جێگایی خۆی له‌ئاگردا ئاماده‌بکات ، یان چاوه‌ڕێی جێگایه‌ك بێت له‌ئاگردا .
له‌ ڕیوایه‌تێکیتردا هاتوه‌:( من كذب علي متعمدا ) هه‌رکه‌سێك که‌ درۆ بکات به‌ده‌م منه‌وه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست ، با جێگای خۆی له‌ئاگردا خۆش بکات .
له‌ ڕیوایه‌تێکیتردا هاتوه‌ : ( إن كذبا علي ليس ككذب على أحد فمن كذب علي متعمدا فليتبوأ مقعده من النار ) . درۆکردن به‌ده‌م منه‌وه‌ وه‌کو درۆکردن نی یه‌ به‌ده‌م هیچ که‌سێکیتره‌وه‌ ، هه‌رکه‌سێك درۆیکرد به‌ده‌م منه‌وه‌ با جێگای خۆی دابنات له‌ئاگردا .
خوای گه‌وره‌ په‌نامان بدات له‌ درۆکردن به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ ، چی به‌ ئه‌نقه‌ست بێت یان به‌بێ مه‌به‌ست و ویست و خوای گه‌وره‌ش په‌نامان بدات له‌ ئاگری دۆزه‌خ و سزادان تیایدا .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
.
.
جا ئه‌گه‌ر که‌سێك ئه‌قڵی هه‌بێت و چاك وخراپی خۆی بزانێت ده‌بی بتوانێت درۆ به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ بکات ؟؟؟
به‌ڕاستی سه‌یره‌ که‌ هه‌ندێ که‌س هه‌ن له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌ناوخه‌ڵکیدا خۆیان به‌ تێگه‌یشتوو فامدارو ده‌مڕاستی خه‌ڵکی ده‌زانن به‌ ئاشکرا درۆ به‌ده‌م خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌یشی یه‌وه‌ ده‌که‌ن .
له‌کاتێکدا که‌ قسه‌ ئه‌که‌ن له‌ناوخه‌ڵکدا ته‌نها بۆئه‌وه‌ی که‌ خه‌ڵکی پێی نه‌ڵێن هیچ نازانێت وشاره‌زایی نی یه‌ له‌ دیندا و یان زانیاری پێ نی یه‌ ده‌م ئه‌کاته‌وه‌ و له‌ خۆیه‌وه‌ ئه‌ڵێت ، خوای گه‌وره‌ وائه‌ڵێت له‌ کاتێکدا که‌ چوار ئایه‌ت له‌ قورئانی پیرۆزی نه‌خوێندۆته‌وه‌و مانای یه‌ك ئایه‌ت نازانێت چی یه‌ ، ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌یڵێت ته‌نها له‌ده‌م خه‌ڵکه‌وه‌ بیستویه‌تی و به‌ته‌واویش نا !
یان ئه‌ڵێ پێغه‌مبه‌رصلی الله‌ علیه‌ وسلم وابو وای کردوه‌ وئه‌وه‌ی وتوه‌ و ئه‌وه‌ی پێناخۆشه‌ یان ئه‌وه‌ی پێخۆشه‌ له‌کاتێکدا که‌ سه‌ڵاواتیش نادات له‌سه‌ر ۆپێغه‌مبه‌ر صلی الله‌ علیه‌ وسلم ، پاشان ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و ئه‌یڵێت زۆر به‌ پێچه‌وانه‌ی فه‌رموده‌کانی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌یه‌ .
ئه‌م جۆره‌ قسانه‌ فه‌رموده‌که‌ی ثێغه‌مبه‌ری خوا ده‌یگرێته‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌که‌ بۆ ئه‌وکه‌سانه‌یه‌ که‌ به‌بێ زانیاری ده‌که‌ونه‌ قسه‌کردن و خۆیشیان نازانن چی ئه‌ڵێن و له‌کوێوه‌ ده‌ست پێ ئه‌که‌ن و چۆن کۆتای پێ ئه‌هێنن ، ئه‌وانه‌ ئه‌گه‌ر تۆبه‌ له‌و قسه‌و کردارانه‌ نه‌هێنن توشی هه‌ڕه‌شه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌ علیه‌ وسلم ده‌بن و ئاگر ده‌کرێت به‌ توشیانه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌و جۆره‌که‌سانه‌مان به‌دوربخات یاره‌ب ، آمـین .
بۆیه‌ مرۆڤی موسڵمان ده‌بێت ئاگای له‌ قسه‌کانی بێت چی ئه‌كڵێت و چی به‌ده‌میا دێت کاتێك که‌ قسه‌یه‌ك کرا گه‌ڕاننه‌وه‌ی نی یه‌ و له‌سه‌رت ده‌نوسرێت ، مه‌گه‌ر ته‌نها به‌ تۆبه‌کردن چاره‌ی بکه‌یت و تۆبه‌ی لێبکه‌یت ، چونکه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمویه‌تی { إِذْ يَتَلَقَّى الْمُتَلَقِّيَانِ عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ (17) مَا يَلْفِظُ مِنْ قَوْلٍ إِلا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ (18)} هه‌ردوو که‌سێك که‌ گه‌یشتن به‌یه‌ك له‌سه‌ر شانیان دوو مه‌لائیکه‌ت هه‌یه‌ هه‌رچی بڵێن ئه‌ینوسن ئه‌گه‌ر خێر بێت یان شه‌ڕو خراپه‌ ، والله‌ أعلم .
له‌کۆتایدا ئه‌وه‌نده‌ ماوه‌ بڵێم که‌ ده‌بێت ئاگامان له‌ قسه‌کردنمان بێت و نه‌وه‌ك ببێته‌ درۆکردن به‌دم پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ صلی الله‌ علیه‌ وسلم ، ئه‌وه‌ زۆر خه‌ته‌ره‌ ، خوای گه‌وره‌ په‌نامان بدات له‌وه‌ . وآخر دعوانا أن الحمـد لله‌ رب العالمین .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لقمان أمین .

درۆکردن به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ره‌وه‌، صلی علیه‌ وسلم !

درۆکردن به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ره‌وه‌، صلی علیه‌ وسلم !

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!