#زنجيره‌ی یه‌كه‌م :
ئه‌م پۆسته ده‌رباره‌ی ئه‌وه ئه‌بێت که چۆن illuminati منی کرد به ئه‌ندام و چیشم به‌سه‌ر هات ، کاتێک که ته‌مه‌نم 19 ساڵ بوو ، پاره‌یه‌کی چاکم په‌یاکرد به‌هۆی په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ چه‌ن هاوڕێیه‌کاو به هۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی که له منداڵیه‌وه کۆم کردبوه و خستمه ناو ئیشێکی سه‌رکه‌وتوه‌وه ، من چه‌ن رێکه‌وتنێکی ژووری داخراوم کرد‌و بینیم که چۆن پاره‌که‌م زۆر زیادی کرد ، له کاتێکدا که من له جامیعه‌ی هارڤه‌رد بووم له ساڵی 1964 ، من زوو زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بووم ، وه ده‌سه‌لات و کاریگه‌ریم له‌سه‌ر که‌مپی زانکۆکه زیادی کرد له ڕیگه‌ی به‌ژداریم له چه‌نه‌ها نادی و ده‌زگایا ، من و چه‌ن هاوڕێیه‌کم که هێشتا له زانکۆمابوین ده‌ستمان کرد به ئیش کردن وه‌ک بازرگانی ده‌سته‌ی نیمچه‌ی پشک ، له ساڵه‌دا پاره‌یه‌کی ئێجگار زۆرم ده‌ست که‌وت وه ده‌سه‌ڵات و کاریگه‌ریم له‌سه‌ر که‌مپی زانکۆ زۆر زۆر بوو ،
شه‌وێکیان کاتێک که ئه‌ڕۆشتمه‌وه بۆ شوێنی خه‌وتنه‌مه‌ک تۆزێک دوای نیوه‌ی شه‌و ، دوو که‌س که جلی ڕه‌شیان له‌به‌را بوو لێم نزیک بوونه‌وه ، من یه‌کسه‌ر وام زانی که لێکۆڵینه‌وه له ئیشه‌که‌م ئه‌که‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێک شتی که ئه‌م کرد قانونی نه‌بوو ، پێیان وتم که دوایان که‌وم و پاشان رۆشتینه ژێرزه‌مینی خانویه‌کی 2 قات که چه‌ن کۆڵانێک دووربوو له شوێنی خه‌وتنه‌که‌م ، منیان دانیشان له‌سه‌ر مێزێک و پێیان وتم که ئایه حه‌ز ئه‌که‌م که ڕێکه‌وتنێک بکه‌م له‌گه‌ڵیاندا وه پێشیان نه ئه‌وتم که ڕێکه‌وتنه‌که‌ی که به‌ته‌مام بیکه‌م چیه به‌ڵام به به‌رده‌وامی ئه‌یان پرسی که ئایه ئه‌مه‌وێت ئه‌م ڕێکه‌وتنه بکه‌م ، وه منیش نیو به‌نیو وتم که ئه‌ی که‌م ، وه له‌و کاته‌یا بوو که گه‌وره‌ترین پاویم بینی له ژیانمدا زۆر گه‌وره بوو و هاته ژوورێ له چه‌ن ده‌رگایه‌کی داخراوه و دانیشت .
له پێش هه‌موو شتێکه‌وه داوای لێبوردن ئه‌که‌م ئه‌گه‌ر باوه‌ڕم پێ ناکه‌ن ، من لێره‌م بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان بڵێم ، ئه‌م شتانه‌ی که من ئه‌یڵێم هیچی خه‌ێاڵ و ئه‌ندێشه نیه و هه‌مووی ڕاستیه‌وه و کاتی ئه‌وه هاتوه که هه‌موو شتێکتان بۆ ده‌ربخه‌م ، من ئه‌ندامی illuminati بووم بۆ ماوه‌ی 47 ساڵ و بووم به ئه‌ندام کاتێ که ته‌مه‌نم 19 ساڵ بوو ، وه ئه‌و زانیاریانه‌ی که من به‌ته‌مام ده‌ری بخه‌م زۆر نهێنین و زۆریش مه‌ترسی دارن ، من یه‌کێم له‌و 7 که‌سه‌ی که له مێژوی illuminati که نه‌ریری ” ڕۆشتن”م ئه‌نجام دابێت ، من زانیم که پێویسته من واز له‌م ئیشه بێنم کاتێک شتێکم بۆ ده‌رکه‌وت له مانگ و ساڵی 6/2010 دا ، من بۆ ساڵانێکی زۆر له ڕیز بووم له‌گه‌ڵ پلانه‌کان و بیر و باوه‌ره‌کان و هانده‌ره‌کان و کاره‌کانی ئیلومیناتیا بووم ، به‌ڵام له‌م دوایانه‌دا ناتوانم له‌وه زیاتر خۆم بگرم وه بۆیه پێویست بوو ڕێکه‌وتنه پیرۆزه‌که‌م هه‌ڵوه‌شێنمه‌وه ، هۆکاری ئه‌وه‌ی که بۆچی من لێره‌م بۆ ئه‌وه‌یه که هه‌موو شتێک ده‌ربخه‌م ده‌رباره‌ی ئیلومیناتی که ئه‌یزانم ، چۆنیه‌تی بوون به ئه‌ندام ، ئه‌م ده‌زگایه ده‌رباره‌ی چیه و چی ئه‌کات و پلانه‌کانی بۆ داهاتو چیه ؟ ، من پۆستی یه‌که‌مم ئه‌که‌م ده‌رباره‌ی ئه‌مانه به‌ڵام ئه‌بێت ئه‌م بابه‌ته سه‌رنجی چاک وه‌ر بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بم و له داهاتوا نهێنیه‌کانی illuminati ى ده‌ربخه‌م ، به‌ڵام ئه‌بیت له‌وه دڵنیا بمه‌وه که خه‌ڵکی سه‌رنج ئه‌ده‌نه ئه‌م پۆسته‌م بۆیه هیلاکیه‌که‌م به زیایه نه‌ڕوات وه کاتێک که ئه‌بینم ئه‌م پۆسته سه‌رینجی زۆر به‌ده‌ست هێناوه و کاردانه‌وه‌ی هه‌بووه ئه‌و کاته یه‌که‌م پۆستم ئه‌که‌م ئه‌مه نموونه‌یه‌که له‌و شتانه‌ی که به‌ته‌مام ده‌ری بخه‌م :
باراک ئۆباما ئه‌ندامی illuminati نیه به‌ڵکو شتێکی زۆر زۆر خراپتره.
گه‌شته تازه‌کانی که بۆ بۆشای ئاسمان ئه‌کرێت که پلانی بۆ دانراوه که بۆ ماوه‌یه‌کی کورت بچێته خولگه‌وه ، وا خۆش نیه که ده‌ر ئه‌که‌وێت هه‌مووی که‌ره‌سته‌ی illuminati یه.
ناوچه‌ی Denver, Colorado له ولایه‌ته یه‌گرتوه‌کان شوێنێکی زۆر شه‌ڕانگێز و خراپه .
وه بوونه‌وه‌ره ئاسمانه‌وانیه‌کان تۆزێک جیاوازن له‌وه‌ی که فێری کراوین .
—–
ئه‌وه‌ی خوێندته‌وه زانیاری كه‌سێكه كه خۆی ئاشكرا نه‌كردوه ئه‌م نامه‌یه ساڵانی 2011 بڵاو كردۆته‌وه پاشان ورده ورده تا 2015 زیاتر بڵاو بۆته‌وه ، كه‌سه‌كه ئه‌مریكه و دیاریشه ئه‌ندامێكی زۆر لێهاتوو و لێزان بووه ، باوه‌ڕ پێ كردنی یا نه‌كردنی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ تۆی خوێنه‌ر..
كۆتای #زنجیره‌ی یه‌كه‌م .
#Maxwell #KSIA
_________________________________