چ بكەین تا باتریی لاپتۆپەكەمان زیاتر بەرگە بگرێ؟

34902-352363a

بەشێكی زۆری ئەوانەی بەردەوام لاپتۆپ بەكار دەهێننن، كێشەی شەحنیان بۆ دروست دەبێت، شارەزایانی بواری تەكنەلۆجیایش ئامۆژگاریی ئەو كەسانە دەكەن بۆ ئەوەی ئەو گرفتە بەرۆكیان نەگرێ و بتوانن زیاتر سوود لە شەحنی لاپتۆپەكانیان وەربگرن، دەتوانن بەم ڕێگایانە پارێزگاری لە شەحنی لاپتۆپەكانیان بكەن.

1.ئاگاداری گەرمبوونی پاترییەكەت بە، هەركات هەستت كرد كە لاپتۆپەكەت گەرم بووە، ئەوە بزانە كێشەیەك هەیە و پێویستە بیكوژێنیتەوە، چونكە باشترین هەنگاو لەسەرەتادا ساردكردنەوەی لاپتۆپەكەتە، یانیش پانكەی تایبەت بە ساردكەرەوەی لاپتۆپ بەكار بهێنە با فێنكی بكاتەوە. 2.لە كاتێكدا هێشتا لاپتۆبەكەت كار دەكات، قەد نەكەیت باترییەكە دەربهێنیت، چونكە ئەوە بە هەڵە گەورەكان هەژمار ئەكرێت، چونكە سیستەمی ئامێرەكە تووشی كێشەی گەورە دەكات، بۆیە سەرەتا لاپتۆپەكە بكوژێنەوە و دڵنیابە لە ڕەشبوونی شاشەكەی، ئینجا پاترییەكەی دەربهێنە. 3.بۆ ئەوەی تەمەنی باترییەكەت درێژ بێت، با هەمیشە باترییەكەت پڕ شەحن نەبێت، دەتوانیت یاسای 80% بۆ 20 پێڕەو بكەیت، واتە رێژەی شەحنی پاتریەكەت نە كەمتر لە 20% و نەزیاتر لە 80% بێت، بەو جۆرە تەمەنی پاتریەكە زیاد دەبێت، هەرگیز ئەو هەڵەیە مەكەن شەوان دوای خەوتن تا بەیانی لاپتۆپەكەتان لەسەر شەحن بەجێ بهێڵن . 4.با پاتریەكە تەواو بەتاڵ نەبێتەوە، یەكێكە لە كارە خراپەكان كە وەك شۆك وایە بۆ لاپتۆپ و پاترییەكەی، بۆیە با لاپتۆپەكە نەگاتە ئاستی شەحنی سفر و پێویستە ئەو كات پەلە لە شەحنكردنی بكەین. 5. گۆڤاری “فۆربس” بڵاوی كردووەتەوە، كە گووگل كرۆم بەكار مەهێنن، چونكە بزوێنەری گەڕانی گووگل كرۆم دەبێتە مایەی لاوازكردنی پاتری و تەمەنی و تواناكانی كەم دەكاتەوە، بەتایبەتی بۆ ئەو لاپتۆپانەی سیستەمی ویندۆزیان لەسەرە بەو پێیەی ئەو بزوێنەرە وزەیەكی زۆری دەوێت و پاتری لاواز دەكات.

 

سه‌رچاوه‌:باخچه‌

baxcha.com


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!