زیانی ھێدفۆن بۆ گوێ و بیستن

mobile phone with car

زۆربەمان ھێدفۆن بەکاردەھێنین بۆ گوێگرتن لە موزیک و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان، بەڵام زیانی ھێدفۆن پێویستە بزانرێت کە بریتین لەمانەی خوارەوە:

-زۆری و نزیکی دەنگ لە پەردەی گوێوە وادەکات زیاتر بلەرێتەوە و ئەوەش دەبێتەھۆی لەدەستدانی بیستن، ھەروەھا بەھۆی بەرزیی دەنگەکەیەوە خانە ھەستەوەرەکانی ناو گوێی ناوەوە تێکدەچن و لەدەستدانی بیستنی بەدوادا دێت. -ھۆکارێکە بۆ رووداوی ھاتووچۆ، چونکە ھەندێک جار بەھۆی دەنگەکەیەوە گوێت لە دەرەوە نییە و دەبێتەھۆی ئەوەی تەرکیزت نەمێنێت، ھەروەھا لە پیادەکانیشدا وایان لێدەکات کە گوێیان لە ھۆڕین نەبێت و ئۆتۆمۆبێل لێیان بدات. -بەکارھێنانی ھێدفۆن لەکاتی راھێناندا زیانێکی زیاتر بە گوێ دەگەیەنێت چونکە ھەموو بەشەکانی جەستە چالاکترن لە پێشوویان و ئەگەر لە شوێنێکی داخراودا بیت ئەوا دەنگەکە بەرزتر دەبیسترێت. -منداڵان و ھەرزەکاران نابێت زیادڕەوی بکەن لە بەکارھێنانی ھێدفۆندا چونکە ئەوان لە گەشەی بەردەوامدان و گوێیان زیانێکی زۆری پێدەگات. –

 

سه‌رچاوه‌:باخچه‌

baxcha.com


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!