زانیاریه‌كی گرنگ له‌سه‌ر منداڵبوون

baby

به‌ گوێره‌ی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ له‌ دایكی ته‌مه‌ن گه‌وره‌ ده‌بن ته‌ندرووستی ترو هه‌روه‌ها زووتر فێری زانست و زانیاری ده‌بن ، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ له‌ دایكی ته‌مه‌ن بچووك ده‌بن .

زاناكان هه‌ڵساون به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر نزیكه‌ی 19 هه‌زار منداڵ له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ وڵاته‌كانی به‌ڕازیل و گواتیمالا و هیند و باشووری ئه‌فریقا و فلیپین له‌ سه‌ر ته‌ندرووستی و زانیاری ئه‌م منداڵانه‌ ، له‌ هه‌مان كاتدا ته‌مه‌نی دایكی ئه‌م منداڵانه‌شیان وه‌رگرتووه‌ .

ئه‌نجامه‌كان وا ده‌رده‌خه‌ن كه‌ ئه‌و دایكانه‌ی ته‌مه‌نیان 19 ساڵ و كه‌متره‌ منداڵه‌كانیان كێشیان كه‌متره‌ یاخوت پێش واده‌ی واتا نۆ مانگ له‌ دایك ده‌بن ،  ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌و دایكانه‌ی كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ 35 ساڵ زیاتره‌ ئه‌م كێشه‌یه‌ كه‌متر به‌دی ده‌كرێ .

هه‌روه‌ها منداڵانی ئه‌و دایكانه‌ی كه‌ ته‌مه‌نیان بچووكه‌  له‌ڕووی ئاستی  زانیاری و ڕه‌وشته‌وه‌ خراپترن له‌وانه‌ی كه‌ دایكیان ته‌مه‌نیان گه‌وره‌تره‌

 

سه‌رچاوه‌: rojana.net


زانیاریه‌كی گرنگ له‌سه‌ر منداڵبوون

زانیاریه‌كی گرنگ له‌سه‌ر منداڵبوون

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!