مژدەیەکی خۆش بۆ بەکارھێنەرانی ئایفۆن

25620152134552_iOS-9-design

سیستەمی نوێی ئای ئۆ ئێس پێویستی بە سڕینەوەی ئەپلیکەیشنەکان نییە و سەرسووڕھێنەرانە کاردەکات.

بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕە تەکنەلۆژییەکان کۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریکی سیستەمی ئای ئۆ ئێس ٩ی بە شێوەیەک درووستکردووە کە پێویست بە بۆشاییەکی زۆر ناکات بۆ دابەزاندن، ئەگەریش بۆشاییت بۆ دابەزاندنی نەبێت ئەوا خۆی ئەپلیکەیشنەکان بەشێوەیەکی کاتی لادەبات و دوای دابەزینی فایلەکان ئەپلیکەیشنەکان دێنەوە وەک ئەوەی ھیچ کات نەسڕابێتنەوە.

ھاوکات ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لەکاتی ئەپدەیتکردندا فایلەکان زۆر قورسن و بۆشاییەکی زۆریان دەوێت، ھەر کە سیستەمە دابەزێنرا بۆشاییەکی کەمتر دەگرێت و ھەندێک لە فایلەکانی سیستەمەکە تەنھا یارمەتیدەرن و دواتر نامێنن، لەڕێگەی رێکسختنەکانیشەوە پێت دەڵێت کە بۆشاییەکی زیاتری دەوێت و بۆماوەیەکی کاتی تا کۆتاییھاتنی ئەپدەیتەکە ئەپلیکەیشنەکان دەسڕێنەوە و دواتر دێنەوە.

 

SNN سه‌رچاوه‌

http://snnc.co/


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!