بۆ ئەوانەی تووشی چاوكزی هاتوون

fm2_giles_1

یەكێك لە هۆكارەكانی لاوازبوونی بینین نەبوونی پرۆگرام و ڕێكخستنی ژەمە خۆراكییەكانە، پێویستە كە گرفتی ئەم چاوكزییە بە شێوەیەكی گرنگ سەیربكرێت، چونكە دواتر بۆی هەیە ببێتە لەدەستدانی بینین.

 

هۆكاری تریش هەن بۆ لاوازبوونی چاو وەكو دانیشتن بەدیار شاشەی كۆمپیوتەرو تەلەفزیۆن و مۆبایلەوە، هەندێك كەسی تر بە شێوەیەكی بۆماوەیی تووشی لاوازبوونی چاو دەبن، یان خوێندنەوە لەبەر رووناكیەكی زۆر یان كەم، لەلایەكی ترەوە خواردنەوە ئەلكهولییەكان كاریگەری زۆریان لەسەر كزبوونی چاو هەیە.

لێرەدا ئێمە نیشانەكانی لاوازبوونی بینین و ئەو خواردنانەی كە دەبنە هۆی باشتركردنی بینین دەخەینەڕوو.

لە نیشانەكانی كزبوونی چاو:

1.هەستكردن بە سووتانەوەو زیادبوونی ڕشتنی فرمێسك.

2.بەردەوام هەڵگری ئەنفلۆنزا (هەڵامەت).

3.هەست كردن بە سەرئێشە لەكاتی خوێندنەوەدا.

4.هەستكردن بە بوونی تارمایی لەبەر چاودا.

5.نەتوانینی بینینی شتەكان لە دوورییەكی دیاریكراوەوە.

هەروەها دەتوانین گرفتی ئەم لاوازی بینینە بەم جۆرە خواردن و خواردنەوانە كۆنترۆڵ بكەین، بەڵام بە مەرجێك بە شێوەیەكی ڕێك و پێك بەكاریان بهێنین.

1.دەتوانیت شەربەتی ئاوی كاهوو بخۆیتەوە، یان وەكو زەڵاتە بەكاری بهێنیت.

2.دەتوانیت سوود لە فستق و مێوژ وەربگریت.

3.هەوڵبدە ڕێژەی ڤیتامین c لە ژەمەكانتدا زیاد بكەیت بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانی سوود لە پرتەقاڵ، لیمۆ، كشمیش، تەماتە، وەربگریت، چونكە ڤیتامین c دەبێتە هۆی ئەوەی كە چاوەكانتان بپارێزێت لە كاتی چوونە تەمەنەوە، هەروەها ڤیتامین a ش كە لە گێزەرو سپێناخ و برۆكۆلیدا هەیە.

4.مەعدەنووس و زەردەچەوە سوودێكی زۆریان تێدایە، بەتایبەتی زەردەچەوە كە دەبێتە هۆی ئەوەی كۆنتڕۆڵی پەستانی چاو بكات.

5.ڕۆنی ماسی كە دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا 3.

 

كوردیو

http://www.kurdiu.org/


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!