​چەند جۆرە بەهاراتێك و كژوگیایەك بۆ دابەزاندنی چەوری و كێش

20150614223531280452

1-زەنجەفیل : میزكردن ریك و خێرا دەكات و جولەی پاشەرۆ ریك دەخات لە ناو لەش كە یارمەتی دوركەوتنەوە دەدات لە قەبزی و نەخۆشیەكانی كۆڵۆن. زەنجبیل كاریكەری هەیە بۆكەم كردنەوەی

مژینی كولیسترۆل , بۆیە یارمەتی كەم كردنەوەی رێژەی كولیسترول و چەوری دەدەات لە لەش.

2-بیبەری رەش: بیبەر رەش سوتانی كالوری خێرا دەكات كە دەبیتە هۆی سوتانی چەوری, وە یارمەتی هەرس كردنی خۆراك دەكات وە هەروها مژینی مادە خوراكیەكان ئاسان دەكات.

3-تۆی خەردەل: خێرای سوتانی كالوری زیاد دەكات بەرێژەی 20-25% بۆماوەی چەند كاتژمێرێك پاش خواردنی كە یارمەتی دەرە بۆكەم كردنەوەی چەوری لەش.

4-دارچین: یارمەتی كەم كردنەوەیی رێژەی شەكر دەدات لە خوێن وە هەرەها یارمەتی سوتانی كاربوهیدرات دەدات بە شێوەیەكی تەندروست تر.

5-بیبەری كاینی: هەروەها بە بیبەر تیژ(توند) ناسراوە كە بۆپێدانی تام بە خواردن بەكاردێت, بەهۆی بونی مادەی كاپسایسین كە یارمەتی سوتانی چەوری لەش دەدات, یارمەتی دەریكی باشە بۆ دابوزاندنی كێش.

 

كوردیو

http://www.kurdiu.org/details.php?section=hawal&lang=1&type=5&id=36547

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!