جیاوازی نێوان Update و Upgrade

ئەم دوو زاراوەیە زۆر باون و ڕۆژانە لەسەر زاری بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر دێن و دەچن. زاراوەی Update لە ڕەقەکاڵا و نەرمەکاڵادا چەند پینە و چاکسازییەکە بڵاودەکرێتەوە بۆ چارەسەرکردنی چەند کێشەیەک یان چالاککردنی چەند بنچینەیەک. بە مانایەکی تر پێویستی دەرکردنی ئەپدەیت لەو ڕاستییەوە سەرچاوە دەگرێت کە چەند کێشەیەک پێش ئەپدەیتەکە بوننیان هەیە کە لە پێش بڵاوکردنەوە و دەرکردنی خودی بەرهەمەکە نەتوانراوە درکیان پێبکرێت. بەرهەم هێنەر لەکاتێکدا هەستیان پێدەکات لەکاتێکدا کە بەکارهێنەرانی بەرهەمەکەی ڕیپۆرت دەنێرن بۆیان یان ئەوەتا داوای یارمەتیان لێدەکەن.

بەڵام زاراوەی Upgrade واتە جێگۆڕکێ پێکردن یان لەجێ دانانی بەرهەمێکی کۆن بە دانەیەکی نوێتر کە باشتر و چاکترە. کەواتە Update گۆڕانکاری لەهەمان بەرهەمدا دەکات لەکاتێکدا Upgrade بەتەواوی بەرهەمەکە دەگۆڕێت. سەبارەت بە ڕێژەیان Upgrade کەمتر ڕوو دەدات واتە ماوەیەکی پێدەچێت تا کۆمپانیاکان بەرهەمەکانیان Upgrade دەکەن بەڵام Update زوو زوو ڕوو دەدات.

سەبارەت بە گرنگی و ناگرنگی ئەم دووانە ئەوەیە کە کاتێک بۆ نمونە کۆمپانیایەکی بەرهەم هێنانی نەرمەکاڵا Updateێک دەردەکات ئەوا هانی بەکاربەران دەدات کە ئەپدەیتەکە ئەنجام بدەن چونکە باشترە و وە هەمیشەش ئەپدەیت خۆڕاییە گەر تۆ پێشتر یاساییەن خاوەنی ئەم بەرهەمە بیت. بەڵام بۆ Upgrade تۆ سەرپشکیت لەکردنی چونکە Upgrade زیاتر پەیوەستە بە نوێکردنەوەی نەرمەکاڵاکە بەتەواوی واتە بەرزکردنەوەی بۆ پلەیەکی تر بەتەواوی گۆڕانکارییەوە.

بیرمان نەچێت بە گوێرەی ئەوەی لە زانیاری نامەی کۆمپیوتەر دێسکتۆپ دا هاتووە ئەوەیە کە هەندێک جار ئەم دوو زاراوەیە وەکو هاومانا بەکاردەهێنرێن واتە بەبێ جیاوازی. بۆ نمونە ئێستا لەناو مۆبایلە هۆشمەندەکان کاتێک کە وەشانێکی نوێی ئەپڵیکەیشنێک دێت بۆ نمونە کە لە وەشانی ٥ بازی دابێتە ٦ و تەواوی بەرنامەکەش گۆڕدرابێت ئەوە هەر دەنوسرێت Update ئەمە لەکاتێکدا دەبێت بنوسرێت Upgrade بەڵام لەم حاڵەتانەدا وەکو هاومانا بەکاردێن و کێشەیەک نییە.

بە پوختی:

١- Update بریتییە لە دەرکردنی چاکسازی بۆ بەرهەمەکە بەمەبەستی باشترکردنی کە هەمیشە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و پینەکردنی ئەو کون و کەلەبەرانەی توشی هاتووە. لەکاتێکدا Upgrade بریتییە لە جێگۆڕکێ پێکردنی بەرهەمێکی کۆن بە بەرهەمێکی نوێتر.
٢- لەوانەیە چەندین Update بۆ بەرهەمەکان هەبن بەڵام ڕێژەیەکی کەم لە Upgrade.
٣- هەمیشە Update خۆڕایین بەڵام لەوانەیە Upgradeەکان پارەیان بوێت.
٤- Update ەکان پێویستن بەڵام لە Upgradeەکان تۆ هەڵبژاردنت هەیە.


 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!