جیاوازی نێوان (ڤایرۆس) و (كرم) و (ترۆجان

11403443_770814333015954_222048605301312732_n
زۆر له‌به‌كارهێنه‌ره‌كانی كۆمپیوته‌ر زۆربه‌ی كات زاراوه‌كانی پرۆگرامه‌ زیانبه‌خشه‌كان تێكه‌ڵاو ده‌كه‌ن , بۆنموونه‌ به‌ (ڤایرۆس) ئه‌وترێت (ترۆجان) یاخود به‌ (كرم) ئه‌ڵێن (ڤایرۆس), كه‌ ئه‌مه‌ش رِاست نییه‌ چونكه‌ هه‌ریه‌ك له‌و زاراوانه‌ بۆ جۆرێكی جیاواز له‌ پرۆگرامه‌ زیان به‌خشه‌كان دانراوه‌ كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان جیاوازیه‌كی زۆری هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتر له‌رِوى دیزاین و كاركردنه‌وه‌، چونكه‌ هه‌ریه‌ك له‌و پرۆگرامه‌ زیانبه‌خشانه‌ رِێچكه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌ له‌ تێکدانی كۆمپیوته‌ر له‌ به‌رئه‌وه‌ ئه‌و ناوانه‌یان لێنراوه‌ من له‌م بابه‌ته‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌م تیشكێك بخه‌مه‌ سه‌ر هه‌رسئ جۆره‌كه.

1. ڤـــــایــــرۆس :

ڤــــــایــــرۆس خۆی هاوپێچ ده‌كات له‌گه‌ڵ پرۆگرامێك یاخود فایلێك , وه‌له‌ كۆمپیوته‌رێكه‌وه‌ ده‌گوێزرێته‌وه‌ بۆ كۆمپیته‌رێكی تر وه‌ك بڵاو بونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئاده‌میزاد, وه‌هه‌ر كۆمپیوته‌رێك ڤایرۆس لێی بدات, له‌ پاش خۆی پاشماوه‌یه‌ك جێ ده‌هیڵێت, ترسناكی ڤایرۆسه‌كان له‌ ڤایرۆسێكه‌وه‌ بۆ ڤایرۆسێكی تر جیاوازه‌ ,هه‌ندێكیان ئه‌بێته‌ هۆی رِودانی گرفتی بچوك, وه‌ هه‌ندێكیان ئه‌بێته‌ هۆی له‌كاركه‌وتنی (هاردوێر)ێك یان تێكدانی (پرۆگرامێك) یان هه‌ندێك جار تێكدانی فایله‌ زه‌روریه‌كان.

زۆربه‌ی كات ڤایرۆس له‌ شێوه‌ی فایلێكی جێبه‌جێكار (.exe) دایه‌ كاتێك كه‌ دێته‌ ناو كۆمپیته‌ره‌كه‌ت رِاسته‌وخۆ كار ناكات به‌ڵكو ده‌بێت تۆ بیخه‌یته‌كار, بۆ زانیاریشتان ڤایرۆس له‌ خوَوه‌ ناگوازرێته‌وه‌ به‌ڵكو ده‌بێت له‌ رِێگه‌ی به‌كارهێنه‌ره‌كانه‌وه‌ ده‌بێت كاتێك به‌ ئیشی ده‌خات یاخود له‌ رِێگه‌ی نامه‌ی ئه‌لكترۆنیه‌وه‌.

2. كــــــرم (دوده):

نزیكه‌ له‌ ڤــــــــایـــــرۆس له‌ رِوی دیزاینه‌وه‌ به‌ لقێك داده‌نرێت له‌ لقه‌كانی ڤایرۆس جیاوازی نێوان كرم و ڤایرۆس ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا كرم به‌ده‌ست تێوه‌ردانی به‌كارهێنه‌ره‌كان له‌ كۆمپیته‌رێكه‌وه‌ بۆ كۆمپیته‌رێكی تر ده‌گوازرێته‌وه‌. ئه‌و به‌شه‌ ترسناكه‌ی كه‌ له‌ كرم دا هه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌توانای كۆپی كردنی خۆی هه‌یه‌ به‌ چه‌ندین شێوازو به‌چه‌ندین ناوی جیاواز ئه‌مه‌ش وا ده‌كات زۆر به‌خێرایی له‌كۆمپیوته‌ره‌ توشبووه‌كه‌وه‌ بگوازرێته‌وه‌ بۆ چه‌ندین كۆمپیوته‌ری تر، ده‌بینیت زۆر جار ته‌علیقێكمان بۆ ده‌رده‌چیت ئه‌نووسرێت گرفتێك هه‌یه‌ له‌كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت به‌هۆی كه‌می (RAM) ئه‌مه‌ش له‌ئه‌نجامی زۆری كۆپییه‌كانی كرمه‌كه‌وه‌ رِوده‌دات .

3. تــــرۆجـــــان (ئــه‌سپی تــــه‌رواده):

ترۆجان جیاوازییه‌كی زۆری هه‌یه‌ له‌گه‌لڕ فایرۆس و كرمه‌كان، چونكه‌ مه‌به‌ست له‌دروست كردنی ترۆجان زیاتر بۆ ئیزعاج كردن و سیخوریه‌ نه‌ك بۆ زه‌ره‌ردان وه‌ك ڤایرۆس، كاتێك كه‌ سه‌ردانی ساتێكی گومان لێكراو ئه‌كه‌یت سه‌یرئه‌كه‌یت داوای ئه‌وه‌ت لێده‌كات كه‌وا پرۆگرامێكی دیاری كراو داونلۆد بكه‌یت بۆ خوێندنه‌وه‌ی سایته‌،كه‌له‌م كاته‌دا به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ چه‌واشه‌ ده‌بێت و واتێده‌گات كه‌ئه‌و پرۆگرامه‌ پێویسته‌ بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م سایته‌ له‌رِاستیشدا ئه‌و پرۆگرامه‌ ترۆجانه‌. زۆر جار ترۆجانه‌كان ئه‌بنه‌هۆی سرِینه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌ئایكۆنه‌كانی سه‌ر دیسك تۆپ، یان سرِینه‌وه‌ی فایله‌كانی سیستم، یان سرِینه‌وه‌ی زانیارییه‌گرنگه‌كانت، هه‌ندآ كاتیش ئه‌بێته‌هۆی گۆرِینی لاپه‌رِه‌ی سه‌ره‌كی (ئینته‌رنێت ئێكسپلۆره‌ر)، وه‌ هه‌ندآ كاتیش فایلێكی (باكدۆر) له‌ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت دروست ئه‌كات ئه‌مه‌ش ئه‌بێته‌ هۆی رِێگه‌دان به‌ به‌كارهێنه‌كانیتر كه‌وا به‌ته‌وای كۆنترۆڵی سیستمه‌كه‌ت بكه‌ن و به‌ئاره‌زوی خۆیان فایل وه‌ربگرن به‌بآ ئاگاداربوونی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی. بۆ زیاتر زانیاری له‌سه‌ر ترۆجان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ترۆجان توانای زیاد بوونی نیه‌ وه‌ك كرمه‌كان، وه‌هه‌روه‌ها بڵاویش نابێته‌وه‌ وه‌ك ڤایرۆس، ته‌نها له‌رِێگه‌ی ده‌ست تێوه‌ردانی به‌كارهێنه‌ركانه‌وه‌ نه‌بێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌یاد نه‌كه‌ین كه‌ترسناكى ترۆجان له‌وه‌دایه‌ كه‌چوه‌ناوكۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ئه‌وا به‌ته‌واوى كۆنترۆڵى سیستمه‌كه‌ت ده‌كات.


جیاوازی نێوان (ڤایرۆس) و (كرم) و (ترۆجان

جیاوازی نێوان (ڤایرۆس) و (كرم) و (ترۆجان

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!