بۆ ڕزگار بون له‌بۆنی‌ ناخۆشی قاچه‌كان

f5cbecfe9dbe2638cdf58bcf2cc5b1e3_L

قاچه‌كان ده‌بنه‌ ژینگه‌یه‌كی‌ نمونه‌یی بۆ به‌كتریا‌و میكرۆب، له‌ئه‌نجامی‌ له‌پێكردنی‌ گۆره‌وی‌و پێڵاودا، به‌تایبه‌ت له‌وه‌رزی‌ هاویندا بۆنێكی‌ زۆر ناخۆش له‌قاچه‌كان دێت، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ بێزاركردنی‌ كه‌سی به‌رامبه‌ر.

چه‌ند ڕێگایه‌ك هه‌یه‌ بۆ ڕزگار بون له‌بۆنی‌ ناخۆش‌و به‌دور ده‌بیت له‌بێزاركردنی‌ كه‌سانی‌ به‌رامبه‌ر.

1-    له‌كاتی‌ شۆردنی‌ قاچه‌كاندا پێویسته‌ سابونی‌ دژی‌ به‌كتریا به‌كاربهێنیت، پاشان به‌جوانی‌ وشكی‌ بكه‌یته‌وه‌، ده‌بێت دڵنیا بیت له‌وشككردنه‌وه‌ی‌ نێوان په‌نجه‌كان.

2-    ئامۆژگاری‌ ده‌كرێن كه‌ مادده‌ی‌ دژی‌ ئاره‌ق كردنه‌وه‌ی‌ له‌قاچه‌كان بدرێت پێش له‌پێكردنی‌ گۆره‌وی‌.

3-    بۆدره‌ی‌ تایبه‌ت به‌كاربهێنه‌ بۆ ڕزگار بون له‌ئاره‌ق‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ بۆنی‌ قاچ.

4-    له‌پێكردنی‌ گۆره‌وی‌ لۆكه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ مادده‌ی‌ سروشتی‌ یارمه‌تی‌ چونه‌ ناوه‌وه‌ی‌ هه‌وا ده‌دات بۆ قاچه‌كان، به‌پێچه‌وانه‌ی‌ گۆره‌وی‌ نایلۆنه‌وه‌ كه‌ ناهێڵێت هه‌وا بچێت بۆ قاچه‌كان.

5-    گۆڕینی‌ گۆره‌وی‌ به‌ به‌رده‌وامی‌، كاتێك هه‌ستی‌ به‌ئاره‌ق كردنه‌وه‌ی‌ قاچه‌كانی‌ كرد، پێویسته‌ قاچه‌كان بشۆیت‌و وشكیان
بكه‌یته‌وه‌.

6-    نیو كوپ سركه‌ بكه‌ره‌ ناو چوار كوپ ئاوه‌وه‌، پاشان قاچه‌كانی‌ بخه‌ره‌ ناوی بۆ ماوه‌ی‌ (15) خوله‌ك، بۆ نه‌هێشتنی‌ بۆنی‌ قاچه‌كان.

7-    هه‌وڵ بده‌ له‌هاویناندا زیاتر پێ په‌تی‌ بیت، پێڵاوی‌ كراوه‌ له‌پێ بكه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و پێڵاوانه‌ی‌ كه‌ هه‌وا ده‌چێته‌ ناوه‌وه‌.

ڕادیۆ ناوخۆ

http://radionawxo.org/kurdi/index.php/strange/helth/item/19963-2015-06-06-16-37-57.html


بۆ ڕزگار بون له‌بۆنی‌ ناخۆشی قاچه‌كان

بۆ ڕزگار بون له‌بۆنی‌ ناخۆشی قاچه‌كان

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!