چۆن وێنه‌ و ڤیدیۆ و زانیارییه‌ سڕدراوه‌كانت له‌ سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت ده‌هێنیته‌وه‌؟ بۆ ئه‌ندرۆید و ئایفۆن (ios)

10479494_765202203577167_7522372342417576140_n

 

زۆربه‌مان رووبه‌ڕووی ئه‌و حاڵه‌ته‌ بوینه‌ته‌وه‌ كاتێك به‌هه‌ڵه‌ وێنه‌، یان ڤیدیۆ، یان نامه‌و زانیارییه‌كانی‌ ناو مۆبایله‌كه‌مان ده‌سڕێنه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر بێتاقه‌ت ده‌بین، به‌ڵام له‌ راستیدا ئیندێكسی‌ زانیارییه‌ سڕدراوه‌كان سڕاوه‌ته‌وه‌ نه‌ك خودی‌ فایله‌كان بۆیه‌ هه‌تا داتایه‌كی‌ دیكه‌ شوێنی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ نه‌گرێته‌وه‌ له‌سه‌ر بیرگه‌ ئه‌وا زانیارییه‌كان بوونیان هه‌یه‌و ده‌توانرێت بهێنرێنه‌وه‌.

چه‌ند پڕۆگرامێك هه‌ن بۆ هێنانه‌وه‌ی‌ وێنه‌ی‌ سڕدراوه‌ به‌ڵام باشترینیان پرۆگرامی‌ Dr Foneه‌.

بۆ وه‌رگرتنی به‌رنامه‌كه‌  كلیك سه‌ره‌ دوانلۆد بكه‌ن 

بۆ ئه‌ندرۆید Download
بۆ ئایفۆن و ئایپاد Download

 

.

بۆ هێنانه‌وه‌ی‌ وێنه‌ی‌ سڕدراوه‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ جێ به‌جێ بكه‌:

•    دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ وێنه‌كانت سڕانه‌وه‌ به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت، وای فای و په‌یوه‌ندی‌ داتا (Data connection) ناچالاك بكه‌.

•    دواتر پڕۆگرامی‌ به‌خۆرایی Dr Fone for Android له‌م به‌سته‌ره‌ی‌ خواره‌وه‌ داگره‌ سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت و ئینستۆڵی بكه‌.

•    پرۆگرامی‌ Dr Fone بكه‌ره‌وه‌، ده‌بێت په‌نجه‌ره‌یه‌ك وه‌ك ئه‌مه‌ی‌ خواره‌وه‌ نیشان بدات:

چۆن وێنه‌ و ڤیدیۆ و زانیارییه‌ سڕدراوه‌كانت له‌ سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت ده‌هێنیته‌وه‌؟  بۆ ئه‌ندرۆید و ئایفۆن (ios)

•    مۆبایله‌كه‌ت له‌ڕێگه‌ی‌ كێبڵی تایبه‌تی‌ خۆیه‌وه‌ به‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ته‌وه‌ ببه‌سته‌وه‌و تایبه‌تمه‌ندی‌  USB Debuggingچالاك بكه‌. بۆ ئه‌م كاره‌ش بچۆره‌ سه‌ر Settings دواتر Developer Options و پاشان USB Debugging  چالاك بكه‌. ئه‌گه‌ر له‌ Settingsی مۆبایله‌كه‌تدا Developer Options نادۆزیته‌وه‌ ئه‌وه‌ بچۆره‌ سه‌ر Settings دواتر About phone و پاشان نزیكه‌ی‌ 10 جار په‌نجه‌ له‌سه‌ر Build Number بكه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ده‌ركه‌وتنی‌ Developer Options  له‌ Settingsدا.

چۆن وێنه‌ و ڤیدیۆ و زانیارییه‌ سڕدراوه‌كانت له‌ سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت ده‌هێنیته‌وه‌؟  بۆ ئه‌ندرۆید و ئایفۆن (ios)

•    دوای ئه‌وه‌ی كه‌ پڕۆگرامه‌كه‌ به‌سترایه‌وه‌ به‌ مۆبایله‌كه‌ته‌وه‌، له‌ په‌نجه‌ره‌یه‌كی‌ نوێدا ده‌توانیت جۆری ئه‌و زانیاریه‌ له‌ده‌ستچووه‌ هه‌ڵبژێریت كه‌ ده‌ته‌وێت بیهێنێته‌وه‌ وه‌ك كورته‌ نامه‌و وێنه‌و ڤیدیۆ و ده‌نگ و …هتد

چۆن وێنه‌ و ڤیدیۆ و زانیارییه‌ سڕدراوه‌كانت له‌ سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت ده‌هێنیته‌وه‌؟  بۆ ئه‌ندرۆید و ئایفۆن (ios)

•    له‌ هه‌نگاوی‌ داهاتوودا پرۆگرامی‌ Dr Fone هه‌ڵده‌ستێت به‌ سكانكردنی‌ مۆبایله‌كه‌ت و له‌ نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی‌ All files و Deleted files دا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێره‌. هه‌ر داواكاریه‌ك له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت نیشاندرا،  قبولی بكه‌.

•    له‌وانه‌یه‌ له‌كاتی‌ سكانكردندا شاشه‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره‌و ته‌نهانه‌ت دووباره‌ هه‌ڵبونه‌وه‌ش رووبدات بۆیه‌ هیچ ده‌ستكاری مه‌كه‌ تا كاره‌كه‌ ته‌واو ده‌بێت.

•    دوای‌ ته‌واوبوونی‌ سكانه‌كه‌، له‌ په‌نجه‌ره‌یه‌كی‌ نوێدا ئه‌و فایلانه‌ت نیشان ده‌درێت كه‌ هاتوونه‌ته‌وه‌و تۆش فایله‌كان هه‌ڵبژێره‌ و له‌ڕێگه‌ی دوگمه‌ی Recoverه‌وه‌ بیانهێنه‌وه‌.

چۆن وێنه‌ و ڤیدیۆ و زانیارییه‌ سڕدراوه‌كانت له‌ سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت ده‌هێنیته‌وه‌؟  بۆ ئه‌ندرۆید و ئایفۆن (ios)

تێبینی:
1.    ئه‌م كاره‌ بۆ مۆبایله‌ ئه‌ندرۆیده‌كانه‌.

2.    ده‌بێت مۆبایله‌كه‌ رووت (Root) كرابێت.

3.    بۆ هێنانه‌وه‌ی‌ فایلی سڕاوه‌ له‌سه‌ر سیستمی‌ ئای ئۆ ئێس، پرۆگرامی‌ دیكه‌ هه‌یه‌ وه‌ك FonePaw.

سه‌رچاوه‌: xendan.org

هزر كوردستانی‌


چۆن وێنه‌ و ڤیدیۆ و زانیارییه‌ سڕدراوه‌كانت له‌ سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت ده‌هێنیته‌وه‌؟  بۆ ئه‌ندرۆید و ئایفۆن (ios)

چۆن وێنه‌ و ڤیدیۆ و زانیارییه‌ سڕدراوه‌كانت له‌ سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت ده‌هێنیته‌وه‌؟  بۆ ئه‌ندرۆید و ئایفۆن (ios)

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!