ده‌رزی‌ لێدانی‌ به‌بێ‌ ئازار

ده‌رزی‌ لێدانی‌ به‌بێ‌ ئازار
.
ده‌رزی‌ لێدانی‌ به‌بێ‌ ئازار
توێژه‌رانی‌ كۆریایی‌ سه‌ركه‌وتو بون له‌ دروستكردنی‌ داهێنراوێكی‌ له‌یزه‌ری‌ كه‌ مه‌ترسی‌ ده‌رزی‌ یه‌ پزیشكیه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و ئازار و مه‌ترسی‌ نه‌خۆشیش ناهێڵێت.
زۆربه‌ی‌ خه‌ڵك له‌ ده‌رزی‌ ده‌ترسن و هه‌
ندێكیشیان هه‌ر به‌كاری‌ ناهێنن ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیش بن. به‌ڵام به‌م دواییانه‌ توێژه‌ران جۆره‌ ده‌رزییه‌كیان دروستكردوه‌، كه‌ به‌زویی‌ جێگه‌ی‌ خۆی‌ له‌ناو مێژوی‌ زانستی‌ پزیشكییدا ده‌كاته‌وه‌ و جێگه‌ی‌ ده‌رزییه‌كانی‌ تر ده‌گرێته‌وه‌.
توێژه‌رانی‌ زانكۆی‌ سیئۆلی‌ كۆریای‌ باشور ده‌رزییه‌كی‌ له‌یزه‌رییان دروستكردوه‌، كه‌ ده‌توانرێت به‌هۆیه‌وه‌ هه‌مو ڤاكسینه‌ ساڵانه‌كان و هه‌مو جۆره‌ ده‌رمانه‌كانی‌ تر كه‌ به‌هۆی‌ ده‌رزییه‌وه‌ ده‌دران له‌ نه‌خۆش، بدرێن به‌ نه‌خۆش.
له‌م سیسته‌مه‌دا بڕێك له‌ چاره‌سه‌ره‌كه‌ به‌پێی‌ پێوه‌رێكی‌ مایكرۆسكۆبی‌ دیاری‌ ده‌كرێت ڕاسته‌وخۆ ده‌كرێته‌ ناو پێستی‌ له‌شه‌وه‌. بۆ ئه‌م كاره‌ سود له‌ له‌یزه‌ری‌ (ئایتیریۆن ئالۆمینیۆم گارنت) وه‌رگیراوه‌ بۆ دیاریكردنی‌ بڕی‌ ته‌واو و پێویستی‌ چاره‌سه‌ره‌كه‌.
هه‌ر ده‌رزییه‌كی‌ له‌یزه‌ری‌ هه‌ڵگری‌ 250 میلیۆنیۆمه‌ و له‌ماوه‌ی‌ چركه‌یه‌كدا ده‌درێ‌ له‌نه‌خۆش. ئه‌م كاره‌ش به‌هۆی‌ هێزێكی‌ لاستیكییه‌وه‌یه‌، كه‌ پاڵ به‌ ئاو و چاره‌سه‌ره‌كه‌وه‌ ده‌نێت و له‌ ڕێگای‌ لوله‌یه‌كی‌ زۆر باریكه‌وه‌ له‌شێوه‌ی‌ فواره‌دا دێته‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌ر پێستی‌ نه‌خۆش ده‌كه‌وێت. تیره‌ی‌ ئه‌م لوله‌یه‌ش كه‌مێك له‌ تیره‌ی‌ تاڵه‌مویه‌ك زیاتره‌.
به‌وته‌ی‌ توێژه‌ران توانای‌ ئه‌م فواره‌یه‌ له‌ هێزی‌ به‌رگری‌ پێست زیاتره‌. به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ چاره‌سه‌كه‌ ده‌نێرێت بۆ ناو قوڵایی‌ پێست و تێكه‌ڵی‌ ده‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ره‌كه‌ جارێكی‌ تر بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ر ڕوی‌ پێست.هه‌روه‌ها ئه‌م ده‌رزییه‌ له‌یزه‌رییه‌ به‌بێ ئازاره‌ و نه‌خۆش هه‌ست به‌خۆی‌ ناكات و هیچ شوێنه‌وارێكیش له‌سه‌ر پێست به‌ جێ‌ ناهێڵێت، چونكه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاوشێوه‌ی‌ ده‌رزییه‌كانی‌ ئێستا ده‌رزی‌ تێدا به‌كارناهێنرێت. به‌مه‌ش ده‌توانێت جێگای‌ شێوازه‌ كلاسیكییه‌كانی‌ ده‌رزی‌ لێدان و وه‌رگرتنی‌ چاره‌سه‌ر بگرێته‌وه‌. ئه‌م سیستمه‌ نوێیه‌ تائێستا له‌سه‌ر به‌چكه‌ی‌ به‌رازی‌ هندی‌ تاقی‌ كراوه‌ته‌وه‌ و سه‌ركه‌وتوبوه‌، بڕیاره‌ له‌ داهاتوشدا بۆ مرۆڤ به‌كار بهێنرێت.

ده‌رزی‌ لێدانی‌ به‌بێ‌ ئازار

ده‌رزی‌ لێدانی‌ به‌بێ‌ ئازار

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!