مێژووی تۆپی پێ ‫ ‏بەشی‬ یەکەم

11257902_1603297346579965_5850414323268844722_n

مێژووی تۆپی پێ #‏بەشی یەکەم

یارییە ئۆڵومپیادیەکان گەورەترین جوڵانەوەی ئاشتی بوون لە مێژوودا لە ئەسڵدا بۆ ئەوە داهێنرا تا جەنگ ڕابگیرێت لە نێوان دەوڵەتانی گریکی دا لە ئێستاشادا هەزاران گەنج بەشداری تێدا دەکەن لە وڵاتەکانی جیهاندا هەروەها مۆندیالی جیهانیش یەکێکە لە ئاهەنگە گەورەکان لە جیهانی وەرزشدا وە بگرە گەورەترینیانە بۆتە جامی جیهانی جگە لەوەی دەورەیەکی وەرزشی و مێژووییە بوەتە سەرچاوەیەکی دارای و پیشاندانی کلتور و سەقافەتی وڵاتان و تەنانەت سیاسەتیشی تێکەڵاو بووە هەموو چوار ساڵ جارێک ئەم دەورەیە ئەنجام دەدرێت و تێیدا کلتورو شارستانیەتی و ئاین و زمانی جیاواز بە دەر دەکەون و بەرامبەر یەک دەبن دەتوانین مێژووی تۆپی پێ دابەش بکەین بۆ دوو کاتی جیاواز پێش سەر هەڵدانی جامی جیهانی و پاش سەرهەڵدانی جامی جیهانی ئەم جامە پێشکەوتنێکی گەورەی بەخۆیەوە بینو خێرا بڵاو بویەوە بە نێو خەڵکیدا وە هۆکارێکی سەرەکیش بوو بۆ داهێنان لە بواری تەکنەلۆجیادا بە تایبەت کامێرا و ئامێری پەیوەند و هتد تۆپی پێ بە خێرای چووە ناو دڵی خەڵکی و ژیانیان بە جۆرێک تا وای لێهات بویە هۆی خۆبەزل زانین و خۆ نواندنی نەتەوەکان بەرامبەر ب یەک و لە کایەیەکی وەرزشیوە گۆڕرا بۆ کایەیەکی سیاسی تۆپی پێ سنوری یاریگا سەوزەکەی تێپەڕاندوو توانی دەست بگرێت بەسەر مرۆڤایەتیداو لە ناوەڕۆکەکەی خۆی لابدات و بوەتە بەشێک لە سەقافەتی ڕۆژ ئاوا لە ساڵی 1893 دا یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین دامەزرا لەم یەکێتیەدا قسە کردن بە ئیسپانی قەدەغە کرابوو هەروەها داواکاری کردن لەلایەن یاریزانانەوە تەنها بە زمانی ئینگلیزی بوو پەیوەندی تۆپی پێ بە ناسنامەی گەلانەوە کەمو کورتی هەبوو لەو کاتەدا تا ئەو کاتەی وڵاتانی ئەوروپی و جیهان پێشکەتنیان بەخۆیانەوە بینی لە بواری تێگەیشتن لیی و کردیانە پەیامێکی ئاشتی لەنێوان گەلاندا لە بەر ئەوەی لەسەر ئەنجامی یاریەکان چەندین شەڕوپێکدادان هەڵگیرساوە لە ساڵی 1990 درز بویە یەکێتی یۆگسلاڤیا لەبەر یاری نێوان “زەغرەب” ی کرواتی و “بلگرادی ” ی سربی بویە شەڕو ئاژاوە لەنێوانیانداو 60 قوربانی لێکەوتەوە هەروەها لە تشلۆسۆڤاکیا لە نێوان سلۆڤاکیا و تشیکیا هەمان شت روی دا .
مێژوی تۆپی پێ،لێرەدا دوو پرسیار لەسەر ئەسڵی تۆپی پێ تا ئێستا وەڵام نەدراونەتەوە بە تەواوی ئیتر ئایا زاناکان خۆیان لە گێلی ئەدەن و لەبەر هۆکاری تایبەت وەڵامی تەواو نادەنەوە یان ئەوەیە ئەوانیش تەواو نازانن و سەری لێ دەر ناکەن ئەویش ئەوەیە ئایا کێ بۆ یەکەم جار ئەم وەرزشەی کردووە وداهێنەری بووە ؟ دوومیش ئەوەیە چ هۆکارێک هەیە ئاوا تۆپی پێ بەسەر هەموو وەرزشەکانی تردا سەرکەوتووە و لای خەڵکی خۆشەویسترە ؟ چەندین لێکدانەوەی جیاواز هەیە لەسەر مێژووی تۆپی پێ وە لەبەر ئەوەی میژوویەکی درێژی هەیە چەندین لێکدانەوەو زانیاری هەیە لەسەری بەڵام زۆربەی باس لەوە دەکات سەرەتا لە لایەن یۆنانیەکانە و ڕۆمانەکانەوە ئەم ەرزشە کراوە هەندێکی تر دەڵێن سەرەتا چینیەکان کردویانە پێش چوار هەزار ساڵ و پێیان وتووە ” تسو تشو ” وە هەندێکی تر دەڵێن یابانیەکان ئەم وەرزشەیان داهێناوەو پێش چواردە سەدە کردویانەو پێیان وتووە ” کیماری ” تۆپی تیشکدەر لە ئۆدیسەدا ، هۆمیرۆس باوکی مێژوو لە کتێبی ئۆدیسەدا دەڵێت کاتی سەردانی میسرم کرد یاریەکیان دەکرد پێیان دەوت یاری تۆپ کە تۆپەکە لە پێستی بزن دروست کراوە یاریزانەکان بوبونە دوو تیپ وە لەنیوان خۆیاندا هەڵیان دەدا بۆ یەکتری تا دەیان گەیاندە خەتی کۆتای بەمەش دەبوو بە گۆڵ ، دەوترێت یۆنان پێنج سەدە پێش زاین ئەم وەرزشەیان کردووە ، یان دەڵێن ڕۆمانەکان دۆزیویانەتوەو دواتر گواستویانەتەوە بۆ ڕۆژئاوای ئەوروپا و پاشان بەریتانیا هەندێ نوسراو کتێبی مێژووی هەیە کە باسی میژوی تۆپی پێیان کردووە دەڵێن لای فەرەنسیەکان سەری هەڵداوە لە شارێکی ئیتاڵی ئەم وەرزشەیان ئەنجام داوە پێیان وتووە کالشیۆ کە ئێستاش خولی ئیتاڵی ناوی کالشیۆیە ، لەو سەردەمانەدا هیچ یاسایەک نەبووە تێدا لە بۆنەو ئاهەنگەکاندا تۆپی پێ ئەنجام دراوە ئیتر لە نێوان دەوڵەمەند و فەقیر یان کوڕو باوک یان بێ ژن و ژندار لە ئینگلاند کە ئەنجام دراوە هەل بۆ گەنجەکان بۆ ئەوەی خۆیان دەر بخەن وبتوانن دڵی کچێکی بینەر بە دەست بێنن ، هەندێ نوسراوی تر هەیە دەڵێت عەرەب بۆ ماوەی هەزاران ساڵ ئەم وەرزشەیان ئەنجام داوە نوسەری سعودی ” ترکی بن ناصر سەدیری ” دەڵێت عەرەب ئەم یاریەیان کردووە پێش ئەوەی ئەوروپیەکان بیزانن وە عەرەب ئەوروپیەکانی فێری تۆپی پێ کردووە هەروەها ئەبو تراب ضاهیری دەڵێت عەرب یەکەم کەس بوون تۆپی پێیان کردووە ، پارچەیەکی مێژووی لە عێراق دۆزرایەوە ساڵی 1976 وێنەی کەسێکی لەسەر بووە کە تۆپێک لەبەردەم قاچیدا بووە ، هەروەها سەردەمی فیرعەونەکان ئەم یاریە کراوە لە مەغریب شێوەیەک لەم شێوەی ئێست یاری کراوە لە نێوان دوو تیپدا پیویست بووە کە تیپێکیان تۆپەکە بخاتە گۆڵی ئەوی تر بۆ ئەوەی بیباتەوە ، دەوترێت تۆپی پێ ئەنجامی حەزارەتە مێژووییەکانە ، بەڵام کەی بوو ئینگلیز ئەم یارییەیان کردوو بۆ یەکەم جار کەی ئەم شێوی ئێستا سەری هەڵداو چۆن تۆپی پێ بڵاو بویەوە بە جیهاندا لە هندەوە بۆ بەڕازیل لە جەزیرەی فارۆوە بۆ جەزیرەی ئەنتیل ..

کۆتای بەشی یەکەم..

__________________
ئاماده‌كردنی Maxwell
زانـستی هه‌ساره‌ی شه‌شه‌م

 _________________________________

له‌وانه‌یه‌ ئاره‌زووی سه‌ردانی ئه‌م بابه‌تانه‌ش بكه‌ی!